ژیان
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئهمازۆن ههرزانترین تابلێت بهرههم دههێنێ
کۆمپانیای ئەمازۆن، ئامێرێکی نوێی کۆمپیوتەری تابلێت، بە بەھای ٥٠$ دۆلاری ئەمریکایی، دەخاتەبازاڕەوە.
K24- ههولێر
کۆمپانیای ئەمازۆن، ئامێرێکی نوێی کۆمپیوتەری تابلێت، بە بەھای ٥٠$ دۆلاری ئەمریکایی، دەخاتەبازاڕەوە.
چاودێران پێیانوایە، ئەو نرخەی خراوەتەڕوو بۆ ئەو ئامێرە، بەراورد بە نرخی ھەمان جۆری ئامێرهکە، خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی لێوە بەردەست دەبێت، نرخێکی کەمە و پێ دەچێت کڕیارێکی زۆر بۆ خۆی رابکێشێت.
ئامێری (فایەر)ی نوێ کە یەکێکە لەو چەند ئامێرەی نوێکارییان تێداکراوە و لەلایەن ئەمازۆنەوە دەخرێتەبازاڕەوە، پانی شاشەکەی حەوت ئینجە و کامیرای پێشەوە و دواوەی ھەیە، وابڕیارە لە ٣٠ ئەم مانگەدا لەلایەن کۆمپانیاکەوە، بخرێتە بازاڕەوە.