کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عێراق داوای قه‌رز ده‌كا
حكوومه‌تی عێراق به‌نیازه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجەکەی، داوای قەرز لە بانكە جیھانییەكان بكا
K24- هه‌ولێر
حكوومه‌تی عێراق به‌نیازه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجەکەی، داوای قەرز لە بانكە جیھانییەكان بكا.
بەرپرسانی دارایی حكوومەتی عێراق ئاشكرایان كرد كە به‌غدا بە نیازە بۆ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتھێنانی بودجە، ھەشت ملیار دۆلار قه‌رزی درێژخایه‌ن لە بانكە جیھانییەكان بكا، ئەوەش كاردانەوەی جیاوازی لێ كەوتەوە.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، په‌رله‌مانتاری عێراق لە راگەیاندراوێكدا رەخنەی لەو بڕیارەی حکوومەت گرت و بە كاره‌ساتێكی ئابووریی ناوی برد، چونكه بە وتەی ئەو، ده‌بێت عێراق بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵ، به‌رێژه‌ی 37% سوودی ئه‌و قه‌رزه بداته‌وه، ئه‌وه‌ش وڵات به‌ره‌و هه‌ڵئاوسانی زیاتر ده‌بات
ئەو پەرلەمانتارە پێی وایە قه‌رزی ده‌ره‌كی ناتوانێت چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی بكات، چونكه بۆ ساڵانی داهاتو ده‌بێته هۆكاری زیاتری پوكانه‌وه‌ی داهاتی عێراق و حكومه‌ت ناتوانێت له‌ژێر باری قه‌رزه‌كان ده‌ربچێت و لە ئەگەری نەتوانینی دانەوەشی ده‌بێت هاوڵاتیان باجه‌كه‌ی بده‌ن.