کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
جۆن كێرى: به‌رده‌وام ده‌بين له وه‌رگرتنى په‌نابه‌ران
وه‌زيرى ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا ئاماده‌يه 15 هه‌زار په‌نابه‌رى ديكه بۆ ساڵى داهاتوو وه‌ربگرێت.
K24 – ھەولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا ئاماده‌يه 15 هه‌زار په‌نابه‌رى ديكه بۆ ساڵى داهاتوو وه‌ربگرێت.
دوێنێ يه‌كشه‌ممه (20.9.2015) لە کۆنگرەیەکی ھاوبەشی نێوان جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ريكا و فرانک واڵتەر، وەزیری دەروەی ئەڵمانیا لەبەرلین، کێری گوتى: "تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە لایەن ئه‌مه‌ريكاوە پێشوازیان لێ دەکرێت دەگاتە ٨٥ ھەزار و ھەر بەوەش ناوەستين و ساڵی داھاتووش 15 پەنابەری ديكه وەردەگرين".
روونيشى كرده‌وه: "تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە ئه‌مه‌ريكا وەردەگیرێن دەگاتە ١٠٠ ھەزار کەس ناتوانين لەو ژمارەیە زیاتر وەربگرين".
دواى ده‌ركه‌وتنى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگا موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌هۆى خراپى ره‌وشى ئه‌منى و ئابوورى له هه‌ردوو وڵاتى سووريا و عێراق، به هه‌زاران په‌نابه‌ر روويان له وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ريكا كردووه.