کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
تووتكه سه‌گێك له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران ده‌چێته ئه‌وروپا
تووتكه سەگێكی ھاسكی لەگەڵ پەنابەران لە سووریاوە بەرەو ئەوروپا كۆچ دەكات.
K24 – ھەولێر
تووتكه سەگێكی ھاسكی لەگەڵ پەنابەران لە سووریاوە بەرەو ئەوروپا كۆچ دەكات.
تووتكه سه‌گه‌كه كە ناوی "لووسە"، ھەموو رێگەی لە دەمیشقەوە تا كرواتيا لەگەڵ خاوەنەكەی بڕیوە، ئێستاش لووس لەناو قەفەسێكی تایبەت چاوەڕێی گەیشتنی شەمەندەفەرە بۆ چوونە ھەنگاریا.
خاوەنی سەگەكە دەڵێت: "لووس نەك تەنیا كێشەی بۆ گەشتەكەی ئەو درووست نەكردووە، بەڵكو كارئاسانیشی بۆ كردووە"
ده‌شڵێت: "لە ھەندێك شوێندا پاش دیتنی سەگەكە، كاربەدەستانی سنوور من و سەگەكەیان جیا كردووەتەوە و به‌ڵام دواتر به‌يه‌كتر شادبووينهوه و ئه‌ڵمانياش دوا وێستگه‌يه كه من و لووس ده‌مانه‌وێ بۆى بڕۆين".
دواى ده‌ركه‌وتنى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگا موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌هۆى خراپى ره‌وشى ئه‌منى و ئابوورى له هه‌ردوو وڵاتى سووريا و عێراق، به هه‌زاران په‌نابه‌ر روويان له وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ريكا كردووه.