کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هه‌ندێك له په‌نابه‌ران چۆن رزگاريان ده‌بێت له خنكان؟
ھێشتا کەناراوەکانی نێوان تورکیا‌و یۆنان په‌نابه‌رێكى زۆرى لێ ماوه‌ته‌وه كه دەیانەوێ بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچ بکەن.
K24 – ھەولێر
ھێشتا کەناراوەکانی نێوان تورکیا‌و یۆنان په‌نابه‌رێكى زۆرى لێ ماوه‌ته‌وه كه دەیانەوێ بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچ بکەن.
رۆژانە چەندان پەناخواز لە مردن رزگار دەکرێن، پەناخوازەکان لە لایەن قاچاخچیەکان فێڵیان لێدەکرێت.
يه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه به‌م شێوه‌يه گوزارشت له قاچاخچييهكان ده‌كات و ده‌ڵێت: "خەڵک درۆزنە، پێت وایە، ئەوان یارمەتیت دەدەن، بەلەمێکی خراپ و تێکچووت پێ دەدەن کە بزوێنەری کار ناکات، لەم ژنانە، لەم منداڵانە تەماشا بکە، بە درۆکانیان ھەڵخەڵەتێندراون، ھیچ ترسیان نییە، لە خواش ناترسن".
ئەو کاتەی کۆچبەرەکان دەیانەوێ لە دەریا بپەرنەوە، قاچاخچیەکان بەلەمێکیان پێدەدەن، کە زۆربەی بەلەمەکان، لە ناوەڕاستی دەریا بزوێنەرەکەیان دەوەستێت و پەناخوازەکان نقوم دەبن، جگە لەو خۆبه‌خشانه نەبێت کەسی ديكه نییە رزگاریان بکات.
يه‌كێك له‌و خۆبه‌خشانه‌ى كه يارمه‌تى ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌دات و له مه‌ترسى خنكان رزگاريان ده‌كات ده‌ڵێت: "لەو زووانە دەریا ئیتر بەرز دەبێتەوە، با خێراتر دەبێت کەواتە پەنابەرەکان تووشی کێشەی زیاتر دەبنەوە، ھیچ کەسێک ناتوانێ یارمەتیان بدات، ته‌نيا ئێمە لێرەین، پۆلیس نییە، حکوومەت نییە، ته‌نيا ئێمە، خۆبەخشەکان، چیمان لەدەست بێت، دەتوانین یارمەتیان بدەین.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه ئێشکگری کەنار دەریاکانی یۆنان رايده‌گه‌يه‌نێت: " پاش نقومبوونی به‌له‌مێك ٢٦ کۆچبەر ونبوون و نەدۆزرانەوە".
پرۆسەکانی رزگارکدنی کۆچبەران لە دەریاکاندا لەو رووداوانەن رۆژانە لەسەر دەریاکانی یۆنان دووبارە دەبنەوە، بە تایبەت ئەو شوێنە بووه‌ته سەنتەری کۆچکردنی ھاوڵاتیان بۆ ئەوروپا.
دواى ده‌ركه‌وتنى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌هۆى خراپى ره‌وشى ئه‌منى و ئابوورى له هه‌ردوو وڵاتى سووريا و عێراق، به هه‌زاران په‌نابه‌ر روويان له وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ريكا كردووه.