کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پارتهكانى رۆژههڵاتى كوردستان خهباتى چهكدارى دهست پێ دهكهنهوه
دوای نزیكەی سی ساڵ پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان، جارێكی دی جموجۆڵی خەباتی چەكداری، لە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێدەكەنەوە و روو لە شاخەكان دەكەن. بەتایبەتی ناوچە سنوورییەكانی نێوان باشوورو رۆژھەڵاتی كوردستان.
K24 – ھەولێر
دوای نزیكەی 30ساڵ پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان، جارێكی ديكه جموجۆڵی خەباتی چەكداری، لە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێدەكەنەوە و روو لە شاخەكان دەكەن. بەتایبەتی ناوچە سنوورییەكانی نێوان باشوورو رۆژھەڵاتی كوردستان.
بهپێى ئهو زانياريانه دهستى (K24) كهوتووه، پارتە كوردییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان، زۆر لە چاوەڕوانی گۆڕانكاری بوون لە سیاسەتەكانی حكوومەتی تاران بەرامبەر بە كورد، بۆیە كاتی ھاتووە ئیدی كورد لە ئێران بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، ئێستا ھێزە كوردییە ئۆپۆزیسیۆنەكانی كۆماری ئیسلامی، جارێكی دی روو لە شاخ دەكەنەوەو خەباتی چەكداری درێژە پێدەدەن، چاویشیان لە پشتیوانی رێكختستنە نھێنییەكانی ناو شارو شارۆچكەكانی رۆژھەڵاتی كوردستانە، بۆ بەرپابوونی شۆڕشێكی جەماوەریی.
ھەردوو حیزبە دیموكراتەكەی رۆژھەڵاتی كوردستان، ماوەی دووساڵە لەھەوڵی یەكگرتنەوەیانن، ئێستا پەیوەندییەكانییان ئاسایی بووهتهوه، بۆیە ئەگەرى ھەیە، وەكو ھێزێكی ھاوبەش روو لە شاخەكان بكەنەوە.
بەوپێیەی باشووری كوردستان نیمچە كیانێكی سەربەخۆی كوردییە، چالاكییە سیاسییەكانی پارتەكانی رۆژھەڵات كهوتووهته ئەوێ و خانەوادەی ئەندامانی پارتەكانیش بەھەمان شێوە، یاوەرییانن و گیرساونەتەوە، وەك بەرپرسانی پارتەكانی رۆژھەڵات دەڵێن: "ئەو كیانە بۆ ھەموو كوردستانییانەو كاتێك پێشمەرگەكانییان روو لە شاخەكان دەكەن، خانەوادەكانییان لەدەستی ئەمیندا دەمێننەوە".