کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پرۆژه بڕيارى داخستنى ماڵپه‌ره سێكسييه‌كان پێشكه‌ش به سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستى داخستنى ماڵپه‌ره سێكسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، ژماره‌يه‌ك له په‌رله‌مانتار، پرۆژه بڕيارێك پێشكه‌ش به سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ن.
K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستى داخستنى ماڵپه‌ره سێكسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، ژماره‌يه‌ك له په‌رله‌مانتار، پرۆژه بڕيارێك پێشكه‌ش به سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ن.
دوێنێ يه‌كشه‌ممه (20.9.2015) 27 ئه‌ندام په‌رله‌مان له فراكسۆنه جياجياكانى كوردستان، پرۆژه بڕيارى داخستنى ماڵپه‌ره سێكسييه‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش به سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان كرد.
ئه‌و پڕۆژه بڕياره كه وێنه‌يه‌كى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه تێيدا هاتووه: "ئێمه‌ى ژماره‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كه له خواره‌وه واژوومان كردووه پرۆژه بڕيارى قه‌ده‌غه‌كردن و داخستنى ماڵپه‌ره سێكسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، پێشكه‌ش ده‌كه‌ين تكياه بخرێته به‌رنامى كارى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان".
له‌ماوه‌ى رابردوودا فراكسیۆنی یەكگرتوو، پڕۆژە یاسایەكی پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، بۆ رێكخستن و چاودێری كردنی ماڵپەڕە ئەلكترۆنییەكان، بەڵام سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان تا ئێستا پڕۆژە یاساكەی بۆ خوێندنەوەی یەكەم لە بەرنامەی كاری پەرلەماندا دانەناوە.
پێشتر، پەرلەمانی عێراقيش بڕیاری قەدەغە كردنی ماڵپەڕە سێكسییەكانی لە عێراق دەركرد، بەڵام بە هۆی ئەوەی سیستەمی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستاندا لە ژێر سایەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، دەبێت لە لایەن پەرلەمانەوە بڕیارێكی لەم شێوەیە دەربكرێت.