کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
يۆنان چاوه‌ڕێى حكوومه‌تى نوێ ده‌كات
سه‌رۆكى پارتى سيريزا، دواى سه‌ركه‌وتنى پارته‌كه‌ى، له هه‌ڵبژدنى يۆنان، ، له‌گه‌ڵ پارتى "سه‌ربه‌خۆكانى يۆنان ئه‌نيل"، به سه‌رۆكايه‌تى بانۆس كامينۆس، ئاماده‌كارى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى هاوپه‌يمانى ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكى پارتى سيريزا، دواى سه‌ركه‌وتنى پارته‌كه‌ى، له هه‌ڵبژدنى يۆنان، ، له‌گه‌ڵ پارتى "سه‌ربه‌خۆكانى يۆنان ئه‌نيل"، به سه‌رۆكايه‌تى بانۆس كامينۆس، ئاماده‌كارى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى هاوپه‌يمانى ده‌كات.
ئه‌لێكسيس تسيبراس، سه‌رۆكى پارتى سيريزاى چه‌پڕه‌و، كه له هه‌ڵبژاردنى رۆژى يه‌كشه‌ممه (20.9.2015) سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا، له وتارێكدا، له به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌رانى حزبه‌كه‌ى، رايگه‌ياند، هه‌وڵ ده‌ده‌ين حكومه‌تێكى هاوپه‌يمانى له‌گه‌ڵ پارتى سه‌ربه‌خۆكانى يۆنان "ئه‌نيل" به سه‌رۆكايه‌تى "بانۆس كامينۆس"، پێكبهێنين.
تسيبراس، بۆ پشتيوانانى حزبه‌كه‌ى، كه له گۆڕه‌پانێكى ناوه‌ڕاستى ئه‌سينا، كۆبوونه‌ته‌وه، گويشتى: هێزه‌كانمان يه‌كده‌خه‌يه‌ن و به يه‌كه‌وه به‌رده‌وام ده‌بين.
به‌پێى ئاماره راگه‌يه‌نراوه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى يۆنان، تا ئێستا 66%ى ده‌نگه‌كان جياكراونه‌ته‌وه‌و پارتى سيريزا به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌لێكسيس تسيبراس، له 300 كورسى په‌رله‌مانى يۆنان، 146ى مسۆگه‌ر كردووه، كۆى كورسييه‌كانييان له‌گه‌ڵ پارتى سه‌ربه‌خۆكانى يۆنان ئه‌نيل، ده‌بێته 155 كورسى و زۆرينه‌ى ره‌هاى په‌رله‌مانى وڵاته‌كه، پێكده‌هێنن.
سه‌رۆكى پارتى سيريزا، له گوتاره‌كه‌ى، له به‌رانبه‌ر هه‌وادارانى رايگه‌ياند، "له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردندا به روونى ده‌ركه‌وێت، كه گه‌لى يۆنان رێگاى پێداوين، له‌سه‌ر به‌رنامه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بي، كه حه‌وت مانگ به‌ر له ئێستا ده‌ستمان پێكرد، له داهاتوودا، هاوسه‌نگى هێزه‌كانى ئه‌وروپا راده‌گرين".
گوتيشى: "له به‌يانييه‌وه قۆڵمان بۆ كارى جددى هه‌ڵده‌كه‌ين".
راشيگه‌ياند، كه گۆچانى جادووييمان پێ نييه، بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كانى وڵات، به‌ڵام گه‌لى يۆنان رێگاى پێداوين، بۆ چوار ساڵى داهاتوو، به جددى كار بكه‌ين و رووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵى ببينه‌وه، كه ده‌ستى به‌سه‌ر وڵات‌دا گرتووه".