کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌مانۆ: پێشكه‌وتنى به‌رچاومان به‌ده‌ستهێناوه له ئێران
ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وزه‌ى ئه‌تۆمى، رايگه‌ياند، پێشكه‌وتنى به‌رچاومان به‌ده‌ستهێناوه، له به‌ديارخستنى هه‌وڵه‌كانى ئێران، بۆ وه‌ده‌ستهێنانى وزه‌ى ئه‌تۆمى و به‌كارهێنانى له بوارى سه‌ربازيدا.
K24 – هه‌ولێر
ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وزه‌ى ئه‌تۆمى، رايگه‌ياند، پێشكه‌وتنى به‌رچاومان به‌ده‌ستهێناوه، له به‌ديارخستنى هه‌وڵه‌كانى ئێران، بۆ وه‌ده‌ستهێنانى وزه‌ى ئه‌تۆمى و به‌كارهێنانى له بوارى سه‌ربازيدا.
دواى دوو رۆژ له سه‌ردانه‌كه‌ى "يوكيا ئه‌مانۆ"، سه‌رۆكى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وزه‌ى ئه‌تۆمى، بۆ تاران، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، له ڤييهناى پايته‌ختى نه‌مسا، رايگه‌ياند "سه‌ركه‌وتنى به‌رچاومان وه‌ده‌ستهێناوه، به تايبه‌تى له پشكنينه‌كانى وێستگه‌ى ئه‌تۆمى بارشين و تاقيكردنه‌وه‌ى وزه‌ى ئه‌تۆمى له‌و وێستگه‌يه"، گوتيشى: "كارى ديكه‌ى زۆرمان ماوه، پێش ئه‌وه‌ى دۆسيه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كان دابخه‌ين".
روونيشيكرده‌وه، ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وزه‌ى ئه‌تۆمى و وڵاته زلهێزه‌كان، له ئه‌گه‌رى ره‌هه‌ندى سه‌ربازى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێران، ده‌كۆڵنه‌وه، حكومه‌تى تاران، به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌ت ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام گومانه‌كانى ئاژانسه‌كه، ده‌ريده‌خه‌ن، كه به‌ڵگه‌نامه‌كانى تۆمه‌تباركردنى تاران، ساخته‌ن.
پێشبينى ده‌كرێت، ئاژانسه‌كه، له رۆژى 15ى كانوونى يه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، راپۆرتى خۆى پێشكه‌ش بكات، كه بۆ لابردنى گومانه‌كان له‌سه‌ر دۆسيه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كان، پێشكه‌شكردنى ئه‌و راپۆرته‌ش، ده‌بێته هۆى هه‌ڵگرتنى سزا نێودهوڵهتييهكان له‌سه‌ر تاران.
له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا، حكومه‌تى تاران، لهرێگاى زانا ئه‌تۆمييه‌كانى خۆيهوهو به‌بێ ئه‌وه‌ى زاناكانى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى به‌شدارى تێدا بكه‌ن، كۆمه‌ڵێك نموونه‌ى له وێستگه‌ى بارشينى وڵاته‌كه‌ى كۆكردووه‌ته‌وه‌و پێشكه‌شى ئاژانسه‌كه‌ى كردووه.
ئاژانسى هه‌واڵى ئێرانيش له زارى به‌هرۆز كهمالوهند، گوته‌بێژى رێكخراوى ئێرانى بۆ وزه‌ى ئه‌تۆم، بڵاويكردووه‌ته‌وه، پرۆسه‌ى كۆكردنه‌وه‌و پێشكه‌شكردنى نموونه‌كانى وێستگه‌ى ئه‌تۆمى بارشين، به‌پێى رێسا و ياسا پهيڕهوكراوهكان، جێبه‌جێ كراوه.
دواى سه‌پاندنى سزا ئابووريهكان له‌لايه‌ن كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه، بۆ سه‌ر ئێران، له به‌رانبه‌ر پيتاندنى يۆرانيۆم و هه‌وڵى ده‌ستخستنى وزه‌ى ئه‌تۆم، رۆژى 14ى ته‌مموزى 2015، وڵاتانى 5+1 له‌گه‌ڵ ئێران، له ڤييهنا، گه‌يشتنه رێككه‌وتن.
ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌ش، هه‌ڵگرتنى سزا ئابوورييه سه‌پێنراوه‌كانى سه‌ر ئێرانه، له به‌رانبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى يۆرانيۆم.