کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نه‌ته‌نياهۆ و پوتين قه‌يرانى سووريا تاووتوێ ده‌كه‌ن
سه‌رۆك وه‌زيران ئيسرائيل، له سه‌ردانێكدا، گه‌يشته رووسياو بڕياره قه‌يرانى سووريا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا تاووتوێ بكات.
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زيران ئيسرائيل، له سه‌ردانێكدا، گه‌يشته رووسياو بڕياره قه‌يرانى سووريا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا تاووتوێ بكات.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه(21.9.2015)، بنيامين نه‌ته‌نياهۆ، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، گه‌يشته ئيسرائيل، بڕياريشه پرسى بڵاوه‌پێكردنى هێزه سه‌ربازييه‌كانى رووسيا، له سووريا، له‌گه‌ڵ ڤلاديمێر پوتين، سه‌رۆكى رووسيا، تاووتوێ بكه‌ن.
مه‌به‌ست له تاوتووێكردنى ئه‌و پرسه‌ش، ره‌واندنى نيگه‌رانييه‌كانى ئيسرائيله، له باره‌ى بوونى هێزه سه‌ربازييه‌كان مۆسكۆ، له‌سه‌ر سنووره‌كانى نێوان سووريا و ئيسرائيل.
ئاژانسى هه‌واڵى "رۆيته‌رز"، بلآويكردووه‌ته‌وه، مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه، رێگرتنه له پێكدادانى سه‌ربازى نێوان سه‌ربازانى ئيسرائيل و رووسيا و ئاژانسه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه ڤلاديمێر پوتين، رايگه‌ياندووه، مۆسكۆ، به به‌رپرسيارێتييه‌وه، له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، جموجۆڵه سه‌ربازييه‌كانى ده‌كات.