کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داعش ناوى زانكۆى موسڵ ده‌گۆڕێت
چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش" ناوى زانكۆى موسڵ ده‌گۆڕێت بۆ زانكۆى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى".
K24 – هه‌ولێر
چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش" ناوى زانكۆى موسڵ ده‌گۆڕێت بۆ زانكۆى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى".
له مووسڵ دوو گه‌نج ده‌كوژێت و 127 كه‌سى دهيكهش، بهتۆمهتكردنى تۆماركردنى گرته‌ى ڤيديۆيى به مۆبايل، ده‌ستگير ده‌كات.
زه‌نون موحسين ئهلبهجارى، چالاكى بوارى مه‌ده‌نى، له موسڵ، رايگه‌ياند، "داعش" ناوى زانكۆى موسڵى به زانسكۆى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" گۆڕيوه‌و له كۆلێژى كشتو‌كاڵى زانكۆكه‌ش، ته‌نيا ناوى خوێندكارانى كوڕ تۆمار ده‌كات.
گوتيشى، كۆلێژى كشتوكاڵ له به‌شه‌كانى سامانى ئاژه‌ڵ، به‌روبوومى كيڵگه، دارستان و بێستان و پزيشكى ئاژه‌ڵان، پێكدێت.
زانكۆى موسڵ، له ساڵى 1959 پێشنيازى دامه‌زراندنى كراوه، به‌ڵام له ساڵى 1967 به فه‌رمى دامه‌زراو به دووه‌م گه‌وره‌ترين ناوه‌ندى زانستى داده‌نرێت له عێراق، دواى زانكۆى به‌غدا.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، سه‌عيد مه‌موزينى، گوته‌بێژى لقى 14ى پارتى ديموكراتى كوردستان له موسڵ، رايگه‌ياند، رۆژى يه‌كشه‌ممه چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، به‌تۆمه‌تى تۆماركردنى گرته‌ى ڤيديۆى به مۆبايل، دوو گهنجييان له‌ناوه‌ڕاستى بازاڕ باب ئهلتۆبى موسڵ، كوشت.
مه‌موزينى گوتيشى، "مه‌به‌ست له كوشتنى ئه‌و گه‌نجانه به شێوازى ئاشكرا و به به‌رچاوى خه‌ڵك، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ترس و تۆقاندنه له‌نێوان دانيشتوانى شارى موسڵ".
گوته‌بێژه‌كه گوتيشى، به‌ر له دوو رۆژ 127 كه‌سى ديكه، به تۆمه‌تى به‌كارهێنانى مۆبايل، له‌لايه‌ن داعشه‌وه، ده‌ستگيركراون.