کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كرواتيا داوا له يۆنان ده‌كات ناردنى په‌نابه‌ران رابگرێت
وه‌زيرى ناوخۆى كرواتيا، فه‌رمى داواى له يۆنان كردووه، چيديكه په‌نابه‌ران له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا، نه‌نێرێت.
K24 – هه‌ولێر
وه‌زيرى ناوخۆى كرواتيا، فه‌رمى داواى له يۆنان كردووه، چيديكه په‌نابه‌ران له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا، نه‌نێرێت.
رانكۆ ئۆستۆجيك، وه‌زيرى ناوخۆى كڕواتيان، رۆژى دووشه‌ممه (21.9.2015)، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى له سه‌ربازگه‌ى "ئۆپاتۆڤاك"، كه پێشوازى په‌نابه‌رانى تێدا ده‌كرێت، بۆ رۆژنامه‌وانان گوتى: "پێويسته يۆنان ناردنى شه‌پۆلى په‌نابه‌ران بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا رابگرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، به‌يانى له كۆنگره‌ى وه‌زيرانى ناوخۆيى ئه‌وروپا، هه‌وڵى خۆمان ده‌خه‌ينه‌گه‌ڕ".
وا بڕياره به‌يانى سێشه‌ممه، وه‌زيرانى ناوخۆيى وڵاتانى ئه‌وروپا، بۆ دۆزينه‌وه‌ى رێگاچاره‌يه‌ك بۆ قه‌يرانى په‌نابه‌ران كۆببنه‌وه، به گوته‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا، په‌يرانى ئه‌مدواييه‌ى په‌نابه‌ران، له‌وه‌ته‌ى جه‌نگى جه‌نگى دووه‌مه‌وه، به گه‌وره‌ترين قه‌يرانى په‌نابه‌ران داده‌نرێت.
له‌م هه‌فته‌يه‌دا، نزيكه‌ى 29 هه‌زار په‌نابه‌ران، له رێگاى خاكى سڕبياوه، گه‌يشتوونه‌ته كرواتيا، كه زۆرينه‌يان سووريايين، دواى ئه‌وه‌ى به‌پێ، له يۆنانه‌وه، به‌ره‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى ئه‌وروپا، به‌ڕێكه‌وتوون.
كرواتيا، ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپايه، به‌ڵام به‌شێك نييه له رێككه‌وتنى ناوچه‌ى شينگن، كه هاتووچۆى دانيشتووانى وڵاتانى ئه‌ندام له رێككه‌وتنه‌كه سه‌ربه‌ست ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ى پێويستييان به پاسپۆرت هه‌بێت.
يۆنان خاڵى ده‌ربازبوونى زۆرينه‌ى په‌نابه‌رانه بۆ ئه‌وروپا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوسنوورى وڵاتى توركيايه، كه به مليۆنان هاووڵاتى سووريا، بۆ ده‌ربازبوون له گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى سووريا و عێراق، له‌وێوه خۆيان ده‌گه‌يه‌ننه وڵاتانى ئه‌وروپا، به‌ڵام يۆنان رايگه‌ياندووه، به‌هۆى بچووكى رووبه‌رى خاكى وڵاته‌كه‌ى و قه‌يرانى دارايى ناتوانێت به‌رگه‌ى ئه‌و لێشاوه گه‌وره‌يه‌ى په‌نابه‌ران بگرێت.