کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌مه‌ريكا: فڕۆكه سيخوڕييه‌كانى رووسيا به ئاسمانى سووريادا ده‌سووڕێنه‌وه
دوو به‌رپرسى ئه‌مه‌ريكا، رايانگه‌ياند، كه فڕۆكه سيخوڕييه بێفڕۆكه‌وانه‌كانى رووسيا، له ئاسمانى سووريادا، ده‌ستييان به سووڕانه‌وه كردووه.
K24 – هه‌ولێر
دوو به‌رپرسى ئه‌مه‌ريكا، رايانگه‌ياند، كه فڕۆكه سيخوڕييه بێفڕۆكه‌وانه‌كانى رووسيا، له ئاسمانى سووريادا، ده‌ستييان به سووڕانه‌وه كردووه.
ئاژانستى هه‌واڵى رۆيته‌رز، تايبه‌ت له زارى ئه‌و دوو به‌رپرسه گواستوويه‌ته‌وه، كه رووسيا ده‌ستى به جموجۆڵه سه‌ربازييه‌كانى له‌ناو خاكى سووريا كردووه، يه‌كه‌م هه‌نگاويشى به سووڕانه‌وه‌ى ئاسمانى وڵاته‌كه‌دا بووه.
ئه‌و دوو به‌رپرسه ئه‌مه‌ريكاييه، كه ناوه‌كانييان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به ئاژانسه‌كه‌يان راگه‌ياندووه، بازنه‌ى جموجۆڵه سه‌ربازييه‌كانى مۆسكۆ، فراوان بووه فڕۆكه سيخوڕييه‌كانيان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى هه‌ڵفڕاندووه.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا، ئه‌مه‌ريكا و به‌شێك له وڵاتانى ئه‌وروپا، هۆشيدارى له‌باره‌ى زيادبوونى جموجۆڵه سه‌ربازييه‌كانى رووسيا له سووريا، داوه، دواى ئه‌وه‌ى مۆسكۆ رايگه‌ياند، هاوكات له‌گه‌ڵ ناردنى هاوكارييه مرۆييه‌كان، رووسيا كه‌لوپه‌ل و پێداويستى سه‌ربازى بۆ سووريا ناردووه و به‌رده‌واميش ده‌بێت.
وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ريكا، به به‌رده‌وام مۆسكۆ وه‌ك به‌رده‌وامبوونى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى سووريا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى رووسيا، وايكردووه تا ئێستا ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه.