کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ڵمانيا: هه‌ڵبژاردن له رۆژهه‌ڵاتى ئۆكرانيا پێشێلكردنى رێككه‌وتننامه مينسكه
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا، پلانى هه‌ڵبژاردن، له رۆژهه‌ڵاتى ئۆكرانيا، كه جوداخوازه‌كان به هاوكارى رووسيا، ده‌ستييان به‌سه‌رداگرتووه، به پێشێلكردنى رێككه‌وتننامه‌ى مينسك داده‌نێت.
K24 – هه‌ولێر
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا، پلانى هه‌ڵبژاردن، له رۆژهه‌ڵاتى ئۆكرانيا، كه جوداخوازه‌كان به هاوكارى رووسيا، ده‌ستييان به‌سه‌رداگرتووه، به پێشێلكردنى رێككه‌وتننامه‌ى مينسك داده‌نێت.
ئه‌مڕۆ دووشهممهم (21.9.2015)، ئاژانسى هه‌واڵى رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، سه‌وسه‌ن شبلى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياندووه، پلانى هه‌ڵبژاردن له رۆژهه‌ڵاتى ئۆكرانيا، پێچه‌وانه‌ى رێككه‌وتننامه‌ى مينسك و گفتوگۆكانى ئاشتييه.
شبلى راشيگه‌ياند، ئه‌ڵمانيا به نيگه‌رانييه‌وه له راگهيهنراوى سه‌رۆكى جوداخوازه‌كانى ئۆكرانيا بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، ده‌ڕوانێت، نيگهرانيشه له‌وه‌ى كه تا ئێستا رووسيا خۆى له قه‌يرانى ئۆكرانيا به دوور نه‌گرتووه.
گوته‌بێژه‌كه گوتيشى، هه‌ڵبژاردن له رۆژهه‌ڵاتى ئۆكرانيا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ى مۆسكۆ، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ين مۆسكۆ هه‌وڵه‌كانى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پلانى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بخاته‌گه‌ڕ.
شتيڤن زايبهرت، گوته‌بێژ به‌ناوى ئه‌نجێلا مێركلى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند: جێگاى داخه تا ئێستا رووسيا خۆى له‌و پلانه به‌دوور نه‌گرتووه.
رۆژى 12ى شوباتى 2015، هه‌ر يه‌ك له وڵاتانى ئه‌ڵمانيا، رووسيا، فره‌نسا و ئۆكرانيا، له منيسكى پايته‌ختى رووسياى سپى، بۆ راگرتنى شه‌ڕ، له نێوان هه‌رێمى كريميا به سه‌ركردايه‌تى جوداخوازه‌كان، به‌هاوكارى رووسيا و هێزه‌كانى سوپاى ئۆكرانيا، گه‌يشتنه رێككه‌وتن.