کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
لێكۆڵه‌رێكى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان: چاره‌نووسى ئه‌سه‌د وه‌ك ميلۆسۆڤيچه
لێكۆڵه‌رێكى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، تايبه‌ت به مافى مرۆڤ رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د لهدهسهڵاتيشدا بمێنێته‌وه، له چوارچێوه‌ى گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌رى سووريا، ده‌بێت رووبه‌ڕووى دادگا بێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر
لێكۆڵه‌رێكى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، تايبه‌ت به مافى مرۆڤ رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د لهدهسهڵاتيشدا بمێنێته‌وه، له چوارچێوه‌ى گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌رى سووريا، ده‌بێت رووبه‌ڕووى دادگا بێته‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵى "رۆيته‌رز"، بڵاويكرده‌وه، كارلا ديل بۆنتى، لێكۆڵه‌رى تايبه‌ت به مافى مرۆڤ، له نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه (21.9.2015)، رايگه‌ياند، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكه، كه‌واته ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ينه رێككه‌وتن بۆ راگرتنى شه‌ڕ، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆك ده‌كه‌ين، به‌ڵام دواى ئه‌وه، دادوه‌رى دێته پێشه‌وه".
ديل بۆنتى، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ چاره‌نووسى ئه‌سه‌د، گوتى: "يوگسلافياى پێشووتان لهبيره، سلۆبۆدان ميلۆسۆڤيچ سه‌رۆك بوو، گفتوگۆكانى ئاشتى له دايتۆن له‌گه‌ڵى به‌رده‌وام بوون و گه‌يشتنه رێككه‌وتن، كه‌چى ئه‌و هێشتا سه‌رۆك بوو، به‌ڵام دواتر دادوه‌رى ده‌ستى به‌كاره‌كانى خۆى كرد، ئه‌وه‌ش ته‌نها نموونه‌يه‌كه له رابردوو".
سلۆبۆدان ميلۆسۆڤيج، له‌نێوان ساڵانى 1989-2000، سه‌رۆكى سربيا و يوگسلافيا بوو، له ميانى هێرشێكى ناتۆ بۆ سه‌ر يوگسلافيا، له‌لايه‌ن دادگاى نێوده‌وڵه‌تى تاوانه‌كان له يوگسلافيا، به تاوانى دژه مرۆڤايه‌تى تۆمه‌تبار كرا، له‌لايه‌ن دادگاى نێوده‌وڵه‌تى له لاهاى، دادگاييكردنى ميلۆسۆڤيچ به‌ڕێوه‌چوو.
له رۆژى (11.3.2006)، له شوێنى ده‌ستگيركردنى لهلاهاى، به مردوويى دۆزرايه‌وه.