کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بارزانى بۆ "زانايانى ئيسلامى": پێويسته رێگا له بير‌ى توندڕه‌وى بگرن
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يامێكدا، به بۆنه‌ى ساڵيادى دامه‌زراندنييه‌وه، پيرۆزبايى له يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان ده‌كات و ئاماژه به ئه‌ركى ههستيارى يه‌كێتييه‌كه ده‌كات، كه له ئهستۆيدايه.
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يامێكدا، به بۆنه‌ى ساڵيادى دامه‌زراندنييه‌وه، پيرۆزبايى له يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان ده‌كات و ئاماژه به ئه‌ركى ههستيارى يه‌كێتييه‌كه ده‌كات، كه له ئهستۆيدايه.
بارزانى له 54همين ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلاميدا، په‌يامێكى پيرۆزبايى ئاراسته‌ى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: "لە ئێستاشدا کە بیری توندڕۆیی هەڕەشە لە گەلەکەمان و هەموو مرۆڤایەتی دەکات، ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی زۆر هەستیارە".
له پهيامه پيرۆزباييهكهى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ يه‌كێتى زانايان، هاتووه: "لەوە دڵنیاین کە مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان ئامادەن بە گیانی پێشمەرگانەوە بەرگری لە خاکی کوردستان و کەرامەتی خەڵکی کوردستان بکەن، لەهەمان کاتدا ئەرکی ئێوەیە ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بیری توندڕۆیی و تەکفیری لەناو گەلەکەمان بگرن".
سه‌رۆكى هه‌رێمى هه‌رێمى كوردستان، داوا ده‌كات، مامۆستايانى ئايينى خه‌ڵك هانبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر بير‌ى نيشتمانپهروهرى و ده‌ڵێت: "هیوادارم له سه‌ر ئه‌و رێبازه پیرۆزه‌ی خۆتان به‌رده‌وام بن بۆ خزمه‌تی گه‌لی كوردستان و ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له سه‌ر بنەمای خۆشه‌ویستیی نیشتمان و لێبورده‌یی و راوه‌ستان دژ به دیارده‌ی تیرۆر و دژی هەموو ئەو بیر و کردارانە بن کە پێچەوانەی روحیه‌تی ئایینی ئیسلام و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كانن و ئامانجیان بەکارهێنانی ئایینە بۆ بەدەستهێنانی دەسکەوتی دونیەوی".