کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
باڵيۆزخانه‌ى رووسيا له ديمه‌شق بۆردومان ده‌كرێت
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، نووسينگهى باڵيۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ديمه‌شق بۆردومانكراوه، مۆسكۆ ئۆپۆزيسيۆنى سووريا به‌و كاره تۆمه‌تبار ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، نووسينگهى باڵيۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ديمه‌شق بۆردومانكراوه، مۆسكۆ ئۆپۆزيسيۆنى سووريا به‌و كاره تۆمه‌تبار ده‌كات.
ئاژانسى هه‌واڵى "رۆيته‌رز" بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (21.9.2015)، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، باڵيۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆردومان كراوه. له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه، كه هيچ زه‌ره‌رێكى گيانى به‌ر كارمه‌ندانى باڵيۆزخانه‌كه‌ى نه‌كه‌وتووه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ئۆپۆزيسيۆنى سوورياى به‌و كاره تۆمه‌تبار كرد و رايگه‌ياند، سه‌ره‌ڕاى رووسوا كردنى بۆردومانكردنى باڵيۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى، كرده‌وه‌كه‌ى به كارێكى تيرۆريستى وه‌سفكرد.
له راگه‌يه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيادا هاتووه، كه رووسيا چاوه‌ڕێى هيچ شتێك ناكات و ته‌نها قسه ناكات، به‌ڵكو كرده‌وه‌شى ده‌بێت.