پیاوێكی چینی لاسایی ئۆباما دەكاتەوە بەڵام بە ئینگلیزییەكی لاواز

میت چاو، بەوە ناسراوە كە لە باراك ئۆباما، سەرۆكی ئێستەی ئەمەریكا دەچێت و به‌و هۆیه‌وه‌ ناوبانگی ده‌ركردووه‌.

پیاوێكی چینی لاسایی ئۆباما دەكاتەوە بەڵام بە ئینگلیزییەكی لاواز
پیاوێكی چینی لاسایی ئۆباما دەكاتەوە بەڵام بە ئینگلیزییەكی لاواز

K24- هه‌ولێر
میت چاو، بەوە ناسراوە كە لە باراك ئۆباما، سەرۆكی ئێستەی ئەمەریكا دەچێت و به‌و هۆیه‌وه‌ ناوبانگی ده‌ركردووه‌.

ئەم پیاوە چینییە كاتێكی زۆر بەسەردەبات لە لاساییكردنەوەی ئۆباما بۆ ئەوەی زیاتر لێكچوونه‌كه‌ی نزیك ببێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ بووەتە جێگەی سەرنجی میدیای چینی، بەڵام ئەو ئینگلیزی نازانێت بۆیە بە ئینگلیزییەكی شكاو و خراپ دەدوێت.

هه‌ر ئه‌م لێكچوونه‌ی له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌رێكی چینی قۆستراوه‌ته‌وه‌ و لە فیلمێكی چینیدا ڕۆڵی ئۆباما دەبینێت. چەندان كۆمپانیاش له‌ وڵاتەكەی دەستەوارەی جیاوازیان خستووەتە بەردەم، بۆ ئەوەی بەشداری لە فیلمەكانیان بكات.
دواترین چالاكی میت چاو بەشداریكردنە لە فیلمێكی كۆمیدی بەناوی لێكۆڵەر ھو باو. لەم بەرھەمەدا ڕۆلی ڕەش پێستێكی ڕێگر دەبینێت.