عه‌بادی: كه‌سه‌ نزیكه‌كانم ده‌یانه‌وێ كوده‌تام به‌سه‌ردا بكه‌ن

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ ژمارەیەك لە كەسە نزیكەكانی ئەو، ھەوڵ دەدەن كودەتای بەسەردا

عه‌بادی: كه‌سه‌ نزیكه‌كانم ده‌یانه‌وێ كوده‌تام به‌سه‌ردا بكه‌ن
عه‌بادی: كه‌سه‌ نزیكه‌كانم ده‌یانه‌وێ كوده‌تام به‌سه‌ردا بكه‌ن

K24- هه‌ولێر
سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ ژمارەیەك لە كەسە نزیكەكانی ئەو، ھەوڵ دەدەن كودەتای بەسەردا بكەن.
دوێنێ دووشه‌ممه‌ (21.9.2015) حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆنگرەی "پێویستە حكوومەت خزمەتگوزاری بێت" رایگەیاند كە ژمارەی پاسەوانانی بەرپرسان، ئەوەندەی ژمارەی سەربازانی سێ لیوان، ئەمەش بە ھەموو پێوەرەكان دروست نییە.
هه‌روه‌ها گوتی: "زۆربەی بەرپرسان بەھۆی چاكسازییەكانەوە، زەرەرمەند دەبن، بۆیە دوور نییە كودەتا لە دژی من بكەن و لە دەسەڵات دوورم بخەنەوە".
مانگی رابردوو، حەیدەر عەبادی ژمارەیەك چاكسازی راگەیاند و لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسند كران.