کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مانۆڕی سه‌ربازیی سوپای ئێران له نزیك خانه‌قین ئه‌نجام ده‌درێ
مانده‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی كرمانشان، شوێنێكی له نزیك سنووری هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردووه كه مانۆڕی
K24- هه‌ولێر
فه‌رمانده‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی كرمانشان، شوێنێكی له نزیك سنووری هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردووه كه مانۆڕی سه‌ربازی لێ ئه‌نجام بده‌ن.
مانۆڕی سەربازی ھێزە چەكدارەكانی كرماشان، ئەمجارە لە سەر سنوورەكانی رۆژھەلات-باشووری كوردستان، لە شارە سنوورییەكانی: سەرپێڵی زەھاو، ئیسلام ئابادی رۆژئاوا و جوانڕۆ بەڕێوە دەچێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رچی سنووری نه‌به‌زاندووه، به‌ڵام به‌پێی ڕیكه‌وتنی دیبلۆماسیی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌نجامدانی مانۆڕی سه‌ربازی له سنووره‌كان، قه‌ده‌خه كراوه.
داوود شۆهانی، فەرماندەی ھێزە سەربازییەكانی كرماشان، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاندووە كه 35 لەشكری سەربازیی كە پێكھاتوون لە 14 لەشكر لە ھێزەكانی سوپا و 14 لەشكر لە ئەرتەش و ھێزەكانی سنوورپارێز، لەو مانۆڕەدا بەشدارن.
ماوەیەكە لەگەڵ چوونی ھێزەكانی پێشمەرگە بۆ سەر سنوورەكانی رۆژھەڵات و باشووری كوردستان، جموجۆڵی سەربازی لە ناوچە سنوورییەكانی ئێران زۆرتر بووە و بەرپرسانی سوپای پاسدارانیش لە چەندان لێدوانی جیاجیادا، باس لە پاراستنی سنوورەكان لەھەر ئەگەرێكی نەخوازراو دەكەن و ڕاشیان گه‌یاندووه، به قوڵایی 40 كیلۆمه‌تر به‌ناو خاكی به‌رانبه‌ر، وه‌ك به‌شێك له پاراستنی سنووری خۆیانی ده‌زانن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازییه ئه‌نجام بدرێت.