کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هێلارى كلينتۆن: به‌ڵى ده‌كرێ موسڵمانێك ببێته سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا
كانديدێكى ديموكرات خوازه‌كان، وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا له لايه‌ن موسڵمانێكه‌وه به ئاسايى ده‌زانێت.
K24 – ھەولێر
كانديدێكى ديموكرات خوازه‌كان، وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا له لايه‌ن موسڵمانێكه‌وه به ئاسايى ده‌زانێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22.9.2015) ماڵپه‌رى "فرانس 24" بڵاويكردووه‌ته‌وه، هيلارى كلينتۆن، كانديدى ديموكرات خوازه‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا، وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌ى كه ده‌ڵێت: ئايا ده‌كرێ موسڵمانێك ببێته سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر داوه‌ته‌وه و نووسيويه‌تى: "به‌ڵى ده‌كرێ با بچينه سه‌ر بابه‌تێكى ديكه".
هيلارى، بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى وه‌ڵامه‌كه‌ى ئه‌وه‌شى نووسيوه: "له ماده‌ى شه‌شى ده‌ستورى ئه‌مه‌ريكادا هاتووه، ناكرێت ئایین بكرێتە پێوەرو هەڵسەنگاندن بۆ وەرگرتنی هەر پۆستێكی فەرمی یان بەرپرسیارێتێكی گشتی لە ئه‌مه‌ريكا".
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، بن كارسۆن كه یەكێك بوو لە كاندیدانی كۆماری خوازەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئه‌مه‌ريكا، بۆ وه‌ڵامى هه‌مان ئه‌و پرسياره‌ى كه له هيلارى كلينتۆن كراوه، گوتبووى: "من پشتگيرى له موسڵمانێك ناكه‌م كه سه‌رۆكايه‌تى ئه‌و گه‌له بكات، به‌دڵنياييه‌وه رازى نابم له‌سه‌ر ئه‌و شته".