کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌روه‌رده‌ى عێراق كاتى ده‌ستپێكردنى ده‌وامى خوێندن دوا ده‌خات
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى كۆلێرا، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق، كاتى ده‌ستپێكردنى ده‌وامى خوێندنى سه‌ره‌تايى، بۆ 18ى تشيرينى يه‌كه‌م، دوا ده‌خات و ئه‌و بڕياره‌ش هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى كۆلێرا، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق، كاتى ده‌ستپێكردنى ده‌وامى خوێندنى سه‌ره‌تايى، بۆ 18ى تشيرينى يه‌كه‌م، دوا ده‌خات و ئه‌و بڕياره‌ش هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22.9.2015)، محه‌مه‌د ئيقبال، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى عێراق، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند: "وه‌زاره‌ت بڕياريداوه كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى خوێندنى سه‌ره‌تايى، بۆ 18ى تشيرينى يه‌كه‌م دوا بخات".
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه، "مه‌به‌ست له دواخستنى كاتى خوێندن، پاراستنى منداڵه‌كانمانه له نه‌خۆشى كۆلێرا، له هه‌مان كاتدا، دهرفهتێكيشه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رێكارى خۆپارێزى له قوتابخانه‌كاندا، خۆى ئاماده بكات".
له به‌ياننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، ئاماژه به كاتى ئه‌نجامدانى تاقيكردنه‌وه‌كان كراوه‌و ده‌لێت: "بڕياره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاريگه‌رى له‌سه‌ر تاقيكردنه‌وه‌كانى پۆله ناكۆتا‌كانى خوێندنى سه‌ره‌تايى نابێت، تاقيكردنه‌وه‌كان به پێى ئه‌و خشته‌يه ده‌بێت، كه پێشتر ئاماده‌كراوه".
هه‌رچه‌نده پێشتر، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده رايگه‌ياندبوو، كه رۆژى سێ شه‌ممه (22.9.2015)، ساڵى 2015-2016ى خوێندنى سه‌ره‌تايى له گشت قوتابخانه‌كانى عێراق، جگه له هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى كۆلێرا، له ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق، بڕياردرا، كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندن بۆ (18.10.2015) دوابخات.
به‌هۆى تۆماركردنى چه‌ندين حاڵه‌تى نه‌خۆشى كۆلێرا، له ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق، به‌تايبه‌تيش له كامپه‌كانى په‌نابه‌ران، به‌هۆى پيسبوونى ئاو و خۆراك، مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشييه‌كه، له ته‌واوى عێراق ده‌كرێت، جگه له هه‌رێمى كوردستان، بۆيه بڕياردرا كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندنى 2015-2016، دوابخرێت.