کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ڵمانيا هۆشدارى له‌باره‌ى توندڕه‌وانه‌وه ده‌دات
ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌ڵمانيا، نيگه‌رانى خۆى له قۆستنه‌وه‌ى دۆخى په‌نابه‌ران، له‌لايه‌ن توندڕه‌وانه‌وه، راده‌گه‌يه‌نێت.
K24 – هه‌ولێر
ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌ڵمانيا، نيگه‌رانى خۆى له قۆستنه‌وه‌ى دۆخى په‌نابه‌ران، له‌لايه‌ن توندڕه‌وانه‌وه، راده‌گه‌يه‌نێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كى نووسينگه‌ى هه‌واڵگرى ئه‌ڵمانيا، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22.9.2015) بڵاوبووه‌ته‌وه، هاتووه، ئيسلامييه توندڕه‌وه‌كان، به‌بيانووى هاوكارى مرۆيى، بارودۆخى په‌نابه‌رانييان قۆستووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئايدۆلۆژيا توندڕه‌وه‌كانى خۆيان بڵاوبكه‌نه‌وه.
به‌ياننامه‌كه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كه رێژه‌ى توندڕه‌وه ئيسلامييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى، به به‌راورد به چه‌ند مانگى رابردوو، به رێژه‌يه‌كى به‌رچاو له‌زياد بووندان.
له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا، ئه‌مڕۆ پۆليسى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، كه له به‌رلينى پايته‌خت، هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر هه‌شت شوێن، كه گومان ده‌كرێت بووبێته شوێنى كۆبوونه‌وه‌ى تووندڕه‌وان و بير‌ى شه‌ڕانگێزى تێدا بڵاوبكه‌نه‌وه‌و خه‌ڵك هانبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بچنه رێزى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش".
پۆليسى ئه‌ڵمانيا، روونيشى كرده‌وه، له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگير ده‌كرێن، كه خه‌ڵك بۆ توندوتيژى هانده‌ده‌ن و كه‌سێكى مه‌غريبى، ته‌مه‌ن 51 ساڵانه‌ش به گومانى ناردنى خه‌ڵك بۆ ريزى چه‌كداره‌كانى "داعش"، ده‌ستگير كراوه.
ئاژانسى هه‌واڵى فرانس پرێس، بڵاويكرده‌وه، پۆليسى ئه‌ڵمانيا هه‌ڵيانكوتاوه‌كه سه‌ر باڵه‌خانه‌ى مزگه‌وتێك و ئافره‌تێكى رووپۆش و دوو منداڵييان له‌و شوێنه ده‌ستگيركردووه و ده‌ستييان به‌سه‌ر هه‌ندێك كۆمپيوته‌ر و كه‌لوپه‌لى ديكه‌دا، گرتووه.
پۆليسى ئه‌ڵمانيا، هۆكارى هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئه‌و مزگه‌وته‌كه‌ى گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه گومان ده‌كرێت، هاووڵاتييه‌كى ئه‌ڵمانى، به ره‌گه‌ز مه‌كدۆنى، له رێگاى ئه‌و مزگه‌وه‌ته‌وه چووبێته ريزه‌كانى چه‌كدارانى "داعش".
به‌پێى سه‌رچاوه هه‌واڵييه‌كانى ئه‌ڵمانيا، ده‌زگاى هه‌واڵگرى وڵاته‌كه، ژماره‌ى ئه‌و توندڕه‌وه ئه‌ڵمانياييانه به 600 كه‌س مه‌زه‌نده كردووه، كه ئێستا له سووريا له ريزى چه‌كدارانى "داعش"دان.