کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مۆسكۆ فڕۆكه‌ى جه‌نگى و چاودێرى ده‌داته سووريا
به‌رپرسێكى باڵاى رژێمى سووريا، رايگه‌ياند، ديمه‌شق به‌لاى كه‌مه‌وه 5 فڕۆكه‌ى جه‌نگى و چه‌ند فڕۆكه‌يه‌كى چاودێرى، له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، له رووسياى هاوپه‌يمانى وه‌رگرتووه.
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسێكى باڵاى رژێمى سووريا، رايگه‌ياند، ديمه‌شق به‌لاى كه‌مه‌وه 5 فڕۆكه‌ى جه‌نگى و چه‌ند فڕۆكه‌يه‌كى چاودێرى، له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، له رووسياى هاوپه‌يمانى وه‌رگرتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22.9.2015)، سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى سوپاى سووريا، كه نه‌يويستووه ناوه‌كه‌ى بڵاوبكرێته‌وه، رايگه‌ياند، له چه‌ند رۆژى رابردوودا، وڵاته‌كه‌ى له‌لايه‌ن مۆسكۆوه هاوكارى كراوه‌و 5 فڕۆكه‌ى جه‌نگى و فڕۆكه‌ى چاودێرى و كه‌لوپه‌لێكى زۆرى سه‌ربازى، له رووسيا وه‌رگرتووه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه راشيگه‌ياندووه، كه "سوپاى سووريا، 5 فڕۆكه‌ى جه‌نگى و فڕۆكه‌ى چاودێرى وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌يه‌كى ورد ئامانجه‌كان بپێكن، سه‌ره‌ڕاى وه‌رگرتنى كه‌لوپه‌لێكى زۆرى جه‌نگ، كه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش، به‌كار ده‌هێنرێن".
گوتيشى: "شوێنه‌وارى به‌كارهێنانى چه‌كه رووسياييه‌كان له‌سه‌ر خاكى سووريا به‌ده‌ركه‌وتووه، سوپاى سووريا ئه‌و چه‌كانه‌ى له شاره‌كانى دێر ئه‌لزور له رۆژهه‌ڵات و ره‌ققه له‌باكوور، به‌كارهێناوه، بۆ بۆردومانكردنى كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى داعش".
سه‌رچاوه سه‌ربازييه‌كه ئاماژه‌ى به چه‌كه‌كان كردووه‌و گوتوويه‌تى: "چه‌كه‌كان زۆر به وردى ئامانجه‌كان ده‌پێكن، هه‌ندێكييان ده‌توانرێت له دوورى چه‌ندين كيلۆمه‌تره‌وه ئاراسته بكرێن".
روونيشى كرده‌وه، "چه‌كه‌كان چه‌كى به‌رگرى و هێرشبردنن، ده‌توانرێت به هۆى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانه‌وه ئاراسته بكرێن".
دوێنێ دووشه‌ممه، ڤلاديمێر پوتين، سه‌رۆكى رووسيا، له‌گه‌ڵ بنيامين نه‌ته‌نياهۆ، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، له‌سه‌ر ميكانيزمى سه‌ربازى نێوانيان رێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ى هيچ گرژى و ئاڵۆزييه‌ك له‌نێوان سه‌ربازانى ئه‌و دوو وڵاته روونه‌دات، كه ئێستا سه‌ربازانى رووسيا له‌سه‌ر سنووره‌كانى نێوان سووريا و ئيسرائيل، بڵاوبوونه‌وه،
له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى سووريا، له ساڵى 2011، مۆسكۆ به به‌رده‌وامى هاوكارى سه‌ربازى بۆ رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د ده‌نێرێت، هه‌ندێكجاريش له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى خۆرئاواوه، به هۆكارى سه‌ره‌كى به‌رده‌وامبوونى توندوتيژييه‌كان له سووريا تۆمه‌تبار ده‌كرێت.