کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بيانييه‌كانى ناو داعش دهگهڕينهوه وڵاتى خۆيان
سه‌دان كه‌س له‌و بيانيانه‌ى كه له‌پێشدا په‌يوه‌نديان به رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) كردبوو، بڕيارى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ وڵاته‌كه‌يان داوه.
K24 – ھەولێر
سه‌دان كه‌س له‌و بيانيانه‌ى كه له‌پێشدا په‌يوه‌نديان به رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) كردبوو، بڕيارى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ وڵاته‌كه‌يان داوه.
بە گوێرەی راپۆرتێكی "سەنتەری لێكۆلینەوە لە توندڕەوی" سەر بە كۆلێژی لینگزی زانكۆی لەندەن له به‌ريتانيا ده‌ركه‌وتووه: "سەدان كەس لەو بیانیانەی كە لە پێشدا پەیوەندیان بە رێكخراوی داعشەوە كردووە، لە ئێستادا بڕیاری گەرانەوەیان داوە بۆ وڵاته‌كه‌يان" .
هه‌ر له‌و راپۆرتەدا، لێدوان لە 58 چەكداری بیانی داعش وەرگیراوە كە وازیان لەو رێكخراوە ھێناوە و بە نھێنی گەڕاونەتەوە ولاتەكانی خۆیان.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: "ئه‌و داعشە بیانیانە چەندان ھۆكاریان خستووتەڕوو وەك ئەوەی ھەندێكیان ئاماژەیان بە نیگەرانی و ترسی خۆیان كردووە لە بەرانبەر مامەڵەی دڕندانەی چەكدارانی داعش لەگەل ئەو هاوڵاتيانهى كە دەستگیریان دەكەن".
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.