کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كوڕ و برا و پاسه‌وانه‌كانى عاليه نوسێف ده‌ستگير ده‌كرێن
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له پۆليسى به‌غدا رايگه‌ياند، هێزێكى پۆليس، كوڕ و برا و پاسه‌وانانى عاليه نوسێف، به تۆمه‌تى رفاندنى هاووڵاتييه‌ك له به‌غدا، ده‌ستگير ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له پۆليسى به‌غدا رايگه‌ياند، هێزێكى پۆليس، كوڕ و برا و پاسه‌وانانى عاليه نوسێف، به تۆمه‌تى رفاندنى هاووڵاتييه‌ك له به‌غدا، ده‌ستگير ده‌كات.
سه‌رچاوه‌يه‌ك لهپۆليسى به‌غدا، به "سۆمه‌ريه نيوز"ى راگه‌ياند، "هێزێكى پۆليسى به‌غدا، كوڕ و برا و ژماره‌يه‌ك پاسه‌وانى عاليه نوسێف، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌ركرده له حزبى ده‌عوه، به‌تۆمه‌تى رفاندنى خاوه‌ن دووكانێك له گه‌ڕه‌كى كه‌ڕاده‌ى شارى به‌غدا، ده‌ستگير ده‌كات".
سه‌رچاوه‌كه گوتيشىى: كوڕه‌كه‌ى عاليه نوسێف، كه ئێستا قوتابى كۆلێژى سه‌ربازييه، له‌گه‌ڵ برايه‌كى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ژماره‌يه‌ك له پاسه‌وانه‌كانى، خاوه‌ن دوكانێكى گه‌ڕه‌كه‌ى كهڕادهيان له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا رفاندووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه راشيگه‌ياند، "كه‌سه رفێندراوه توانيويه‌تى په‌يوه‌ندى به برايه‌كى خۆيه‌وه بكات، كه له هه‌واڵگرى ناوخۆ كار ده‌كات و ژماره‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى پێ بدات، كه رفاندوويهتى، دواى گشتاندنى جۆر و ره‌نگى ئۆتۆمبێله‌كه، هێزه ئه‌منييه‌كان توانييان له يه‌كێك له بازگه‌كانى شارى به‌غدا، ده‌ستگيرى بكه‌ن و ئێستاش دۆسيه‌كه، له ژێر لێكۆڵينه‌وه‌دايه".