کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كارگه‌ى چه‌كوته‌قه‌مه‌نى داعش بۆردومان ده‌كرێت
فرۆكە جەنگیەكانی ئوسترالیا كارگەی درووستكردنی چەكوتەقەمەنی چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) لە عێراق بۆردومان كرد.
K24 – ھەولێر
فرۆكە جەنگیەكانی ئوسترالیا كارگەی درووستكردنی چەكوتەقەمەنی چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) لە عێراق بۆردومان كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22.9.2015) وەزارەتی بەرگری ئوسترالیا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند: "دوو كارگەی دروستكردنى كۆگاى ھەڵگرتنی چەكوتەقەمەنی داعشمان بۆردومان كردووه كە ژمارەیەك چەكداری داعش‌یش تێیدا نیشتەجێ بوون".
روونيشى كردووه‌ته‌وه: "ھەرچەندە كارگەكان لە ناوچەیەكی نیشتەجێبوون جێگیركرابوون، بەڵام بۆردوومانەكەمان بە وردی ئه‌نجامدا بۆ پاراسستنی ھاووڵاتیانی مەدەنی".
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.