کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دواى شه‌ش مانگ سه‌رۆكى يه‌مه‌ن گه‌ڕايه‌وه وڵات
سه‌رۆكى يه‌مه‌ن، دواى شه‌ش مانگ مانه‌وه له عه‌ره‌بستانى سعووديه، گه‌ڕايه‌وه وڵات، كه پێشتر به هۆى كۆنتڕۆڵكردنى دامه‌زراوه حكومييه‌كان، له‌لايه‌ن حووسييه‌كان و لايه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، وڵاته‌كه‌ى جێهێشتبوو.
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكى يه‌مه‌ن، دواى شه‌ش مانگ مانه‌وه له عه‌ره‌بستانى سعووديه، گه‌ڕايه‌وه وڵات، كه پێشتر به هۆى كۆنتڕۆڵكردنى دامه‌زراوه حكومييه‌كان، له‌لايه‌ن حووسييه‌كان و لايه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، وڵاته‌كه‌ى جێهێشتبوو.
ئاژانسى هه‌واڵى رۆيته‌رز، له زارى سه‌رچاوه‌يه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ده‌ن، بڵاويكرده‌وه، دواى شه‌ش مانگ مانه‌وه‌ى له عه‌ره‌بستانى سعووديه ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22.9.2015)، عه‌بد ره‌به مه‌نسووڕ هادى، گه‌ڕايه‌وه يه‌مه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه گوتيشى، عه‌بد ره‌به مه‌نسوور، پشووى جه‌ژنى قوربان له عه‌ده‌ن به‌سه‌ر ده‌بات و دواتريش، بۆ پێشكه‌شكردنى گوته‌يه‌ك له نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، به‌ره‌و نيويۆرك به‌ڕێده‌كه‌وێت.
هه‌فته‌ى رابردووش، خالد به‌حاح، سه‌رۆك وه‌زيرانى يه‌مه‌ن، له‌گه‌ڵ حه‌وت وه‌زيرى كابينه‌كه‌ى، دواى شه‌ش مانگ مانه‌وه له عه‌ره‌بستانى سعووديه، گه‌يشتنه‌وه يه‌مه‌ن.
له كۆتاييه‌كانى ساڵى 2014، هه‌ريه‌ك له شاره‌كانى سه‌نعاى پايته‌خت، مه‌ئره‌ب، ته‌عز و به‌شێكى زۆرى عه‌ده‌ن، له‌لايه‌ن حوسييه‌كان به‌هاوكارى ئێران و لايه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن، كۆنتڕۆڵ كران.
دواى ئه‌وه‌ى له 25ى ئازارى 2015، هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى به‌ناوى عاصفه الحزم، به به‌شدارى هه‌ريه‌ك له وڵاتانى ئيماراتى عه‌ره‌بى، به‌حره‌ين، قه‌ته‌ڕ، كوێت، ئه‌رده‌ن، ميسر، مه‌غريب سوودان و پاكستان، به سه‌رۆكايه‌تى عه‌ره‌بستانى سعووديه پێكهێنرا، توانييان له رێگاى هێرشه ئاسمانييه‌كان، هاوكارى هێزى سه‌ربازى حكومه‌تى يه‌مه‌ن بكه‌ن و به‌شێكى زۆرى پارێزگاكانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حووسييه‌كان كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.