کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مهسييحيهكان داوا ده‌كه‌ن پێشمه‌رگه ده‌سپێشخه‌رى بكات له ئازادكردنى ناوچه‌كانيان
به‌مه‌به‌ستى ئازادكردنى مه‌سيحييه‌كانى ده‌شتى نه‌ينه‌وا له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) مه‌سيحييه‌كانى كوردستان گردبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامدا.
K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستى ئازادكردنى مه‌سيحييه‌كانى ده‌شتى نه‌ينه‌وا له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) مه‌سيحييه‌كانى كوردستان گردبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامدا.
ئەمرۆ سێشه‌ممه(22.9.2015) په‌يامنێرى (K24) رايگه‌ياند، لە شارۆچکەی عەنکاوە به‌هاوكارى رێكخراوى سۆربيا، ژمارەیەکی زۆر لە مەسیحیەکانی کوردستان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوایان کرد ھەرچی زووە ئاوارە مەسیحیەکانی دەشتی نەینەوا بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و ناوچەکانیان لە ژێر دەسەڵاتی داعش ئازاد بکرێن.
راشيگه‌ياند: "مەسیحیەکانی ھەرێمی کوردستان داوا دەکەن پێشمەرگە دەسپێشخەری بکات لە ئازادکردنی ناوچەکانیان لەژێر دەسەڵاتی داعش".
ھاووڵاتیەکی مەسیحیش به (K24) گوت: "بێ ئومێد بووین لەوەی ئه‌مه‌ريكا ناوچەکانمان بۆ ئازاد بکات، بۆیە ھانامان بۆ پێشمەرگە ھێناوە".
بهپىێى ئه‌و زانياريانهى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، پەرلەمانتارانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی حکوومەتی عێراقی رازی بکەن، ناوچە مەسیحی نشینەکان راستەوخۆ بە پێشمەرگە بسپێردرێن، بەڵام حکوومەتی عێراق ئەمەى رەت كردووه‌ته‌وه.
دوای ھێرشەکانی داعش بۆ سەر مەسیحیەکان بە تایبەت دەشتی نەینەوا، زیاتر لە دوو ھەزار خێزانی مەسیحی ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون، فەوجێکی پێنج ھەزار کەسی تایبەت بۆ مەسیحیەکان دروستکراوە و لە لایەن وەزارتی پێشمەرگە مەشق دراون، پێنج ھەزاری دیکەش خۆیان ناونوس کردووە بۆ ئەوەی لەو فەوجە تایبەتەی مەسیحیەکان ببنە پێشمەرگە.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.