کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى رووخسار‌و شهويلگه ده‌كرێته‌وه
بۆ يه‌كه‌مجاره له عێراق، به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى رووخسار‌و شهويلگه له به‌ڕيوه‌به‌رايه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.
K24 – ھەولێر
بۆ يه‌كه‌مجاره له عێراق، به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى رووخسار‌و شهويلگه له به‌ڕيوه‌به‌رايه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22.9.2015) په‌يامنێرى (K24) رايگه‌ياند، به‌رێوه‌به‌رايه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێرى به‌شێكى نوێى به‌ناوى "به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى رووخسار و شهويلگه" له نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه.
راشيگه‌ياند: له‌ساته‌وه‌ختى كردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌شه‌دا، مه‌راسيمێك به ئاماده‌بوونى دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه ره‌شيد، وه‌زيرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵێك پزيشك و پسپۆڕى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌يه سازدرا و تێدا وه‌زيرى ته‌ندروستى گوتى: "ئامانجیانە لە شارەكانی دیكەی كوردستان بەشی لەو جۆرە بكه‌ينه‌وه".
بهپىێى ئه‌و زانياريانهى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، لەمەودوا ھەر پێشمەرگەیەك لە بەرەكانی جەنگ، یاخود نەخۆشەكان بە ھۆی شێرپەنجەوە پارچەیەك لە رووخسارییان لەدەستبدەن، له‌و به‌شه‌دا دەتوانرێ بۆی دروست بكرێتەوە.
لەو بەشە نوێیەدا 2 پزیشك و چەند كارمەندێكی تەندروستی دەتوانن روو یاخود شەویلگەیەكی دەستكرد بۆ نەخۆشەكە دروست بكەن، دەستپێكی نەشتەرگەریەكەش لای دكتۆر عوسمان بەكر دەستپێدەكات.
ژمارەی پزیشكی ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە لە ھەرێمی كوردستان زۆر كەمترن لە پسپۆڕانی ديكه‌ى نەشتەرگەری، ئەمەش بۆ بەھرەی خودی پزیشكەكان كەمی ژمارەی حاڵەتی لەو جۆرە دەگەڕێتەوە.
جگە لەوە، نەخۆشخانەی رزگاری بەشێكی ديكه‌ى نەشتەرگەری لە دایك بوونی منداڵانی كردەوە، كە لە تواناییدایە رۆژانە 10 نەشتەرگەری ئەنجام بدات، ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی فشار لەسەر نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵان كەم بكاتەوە.