کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
"باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا دوو هه‌وڵى تيرۆركردنى عه‌بادى پووچڵكردووهتهوه"
رۆژنامه‌يه‌كى عه‌ره‌بى له‌سه‌ر زارى به‌پرسێكى باڵاى عێراقى گواستوويه‌ته‌وه، باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى دوو هه‌وڵى تيرۆركردنى عه‌بادى، راگه‌ياندووه، كه يه‌كێكييان نزيكبووه له جێبه‌جێكردن.
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌يه‌كى عه‌ره‌بى له‌سه‌ر زارى به‌پرسێكى باڵاى عێراقى گواستوويه‌ته‌وه، باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى دوو هه‌وڵى تيرۆركردنى عه‌بادى، راگه‌ياندووه، كه يه‌كێكييان نزيكبووه له جێبه‌جێكردن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى عێراقى راشيگه‌ياندووه، كه باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا، له باره‌ى ئه‌و دوو هه‌وڵه‌ى تيرۆركردنى عه‌بادى گوتوويه‌تى، يه‌كێك له‌و هه‌وڵانه، ته‌نها پلان بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ديكه‌يان، قۆناغى پێشكه‌وتووى بڕيبوو.
رۆژنامه‌ى "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22.9.2015)، لێدوانى به‌رپرسێكى باڵاى عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه رايگه‌ياندووه: "له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند جارێك هه‌وڵى تيرۆركردنى عه‌بادى دراوه، به‌ڵام به‌هاوكارى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له به‌غدا، هه‌وڵه‌كان پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه، يه‌كێكييان قۆناغه‌كانى جێبه‌جێكردنى بڕيبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ديكه‌يان ته‌نها له چوارچێوه‌ى پلاندانان بووه".
ئه‌و به‌رپرسه، كه نه‌يويستووه ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت، به رۆژنامه‌كه‌ى گوتووه: "هه‌وڵه‌كانى تيرۆركردنى عه‌بادى، له كه‌سه نزيكه‌كانى خۆى و هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ى نێو ده‌زگاى سه‌رۆك وه‌زيرانه‌وه بوونه، هه‌وڵێكى ديكه‌ش له رێگاى ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆمبى چێنراو، له‌سه‌ر يه‌كێك له پردهكانى به‌غدا بووه، به‌ڵام دواتر ئه‌نجامده‌رانى كرده‌وه‌كه، ده‌ستگيركران و دانييان به تاوانه‌كه‌يان داناوه، كه يه‌كێكييان ئه‌فسه‌رێكى پله به‌رزه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه له لێدوانه‌كه‌يدا، بۆ رۆژنامه‌كه، گوتوويه‌تى: "ره‌نگه هه‌وڵدان بۆ تيرۆر كردنى عه‌بادى، بگه‌ڕێته‌وه بۆ بڕياره بوێرانهكهى له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى پرۆژه چاكسازييه‌كان و هه‌ندێك هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ر هێزه سياسييه‌كانى ديكه".
ئه‌و به‌رپرسه عێراقييه، بۆ رۆژنامه‌كه، باسى له رووداوێك كردووه، كه له نێوان عه‌بادى و قاسم سلێمانى، سه‌ركرده‌ى فه‌يله‌قى قودس، له پاسه‌وانى شۆڕشى ئێران، به‌ر لهماوهيهك روويداوهو ده‌ڵێت: "ماوه‌يه‌ك به‌ر له ئێستا، كاتێك عه‌بادى ده‌چێته به‌سرا، كاروانێكى دوور‌و درێژى ئۆتۆمبێل ده‌بێنێت، له‌باره‌ى ئه‌و كاروانه ئۆتۆمبێلانه پرسيار ده‌كات و يه‌كێك له ياريده‌ده‌رانى ده‌ڵێت، ئه‌وه هى قاسم سلێمانى-يه و دواى كهمێكى ديكه ده‌گاته به‌غداى پايته‌خت و له‌لايه‌ن ئه‌بو مه‌هدى ئه‌لموهه‌نديس، جێگرى سه‌ركرده‌ى حه‌شدى شه‌عبى، پێشوازى لێده‌كرێت".
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌يدا، بۆ رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "عه‌بادى له‌و ديمه‌نه بێزار ده‌بێت، بڕيارده‌دات ئۆتۆمبێله‌كان بگه‌ڕێنه‌وه فڕۆكه‌خانه و نابێت به‌و شێوازه پێشوازى له قاسم سلێمانى بكرێت".
ده‌شڵێت: "عه‌بادى گوتى ئه‌گه‌ر قاسم سلێمانى ده‌يه‌وێت به فه‌رمى سه‌ردانى عێراق بكات، ده‌بێت پێشتر ئاگادارمان بكاته‌وه و ده‌بێت وه‌ك هاووڵاتييه‌كى ئێرانى بێته عێراق و پێشتر داواى ڤيزا بكات".
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى پێكردووه، ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێت، حكومه‌تى ئێرانى ده‌ستپێشخه‌رى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى عه‌بادى له‌و هه‌ڵوێسته دڵنيا بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ئێران رايگه‌ياندووه، كه عه‌بادى حه‌قى خۆيه‌تى رێگا به سلێمانى نه‌دات به‌و كاروانه ئۆتۆمبێله تايبه‌ته‌ى له عێراق بێت، و گوتوويه‌تى، ئه‌وه ره‌فتارێكى كه‌سى قاسم سلێمانييه نه‌ك حكومه‌ت ئێران.
به تێڕوانينى رۆژنامه‌كه، له دواى ئه‌م رووداوه، عه‌بادى ترسى له بڕياردان به‌رامبه‌ر به قاسم سلێمانى لێ نيشتووه و هه‌ستيشى به‌وه كردووه، كه ژيانى كه‌وتووه‌ته مهترسييهوه.