کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دوو وه‌زيرى هه‌ده‌په له كابينه‌كه‌ى ئۆغلۆ ده‌ست له كار ده‌كێشنه‌وه
دوو وه‌زيرى سه‌ر به پارتى ديموكراتى گه‌لان "HDP"، له حكومه‌تى گواستنه‌وه‌كى توركيا، به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، ده‌ست له كارده‌كێشنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر
دوو وه‌زيرى سه‌ر به پارتى ديموكراتى گه‌لان "HDP"، له حكومه‌تى كاتى توركيا، به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، ده‌ست له كارده‌كێشنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22.9.2015)، پارتى ديموكراتى گه‌لان رايگه‌ياند، دوو وه‌زير له كابينه‌ى هه‌ڵبژاردن "حكومه‌تى كاتى" به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو، ده‌ستييان له كاركێشايه‌وه.
هه‌ده‌په، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆى به هاندان بۆ به‌رده‌وامبوونى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كانى باكوورى كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت: "له برى ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پرسى كورد بكات له توركيا، به لۆژيكى شه‌ڕ كار ده‌كات".
ئه‌و دوو وه‌زيره "موسليم دۆگان" وه‌زيرى گه‌شه‌پێدان و "عه‌لى حه‌يده‌رى كۆنجا" دۆسيه‌ى كاروبارى ئه‌وروپاى پێ سپێردرابوو، يه‌كه‌م وه‌زيرن كه ئه‌ندامى پارتێكى كوردين له توركيا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نامه‌ى ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌يان خۆيان پێشكه‌ش به ئۆغلۆ كرد و ئه‌ويش واژووى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نامه‌كان كرد.
ئه‌و دوو وه‌زيره، ره‌خنه‌يان له حزبى داد و گه‌شه‌پێدان "AKP" گرت و رايانگه‌ياند: "پارتى ده‌سه‌ڵاتدار، كه پارتى داد و گه‌شه‌پێدانه، به لۆژيكى شه‌ڕ و كوده‌تا كارده‌كات".