کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
وڵاتانى ئه‌وروپا بۆ دابه‌شكردنى 120 هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌يشتنه رێككه‌وتن
سه‌رۆكايه‌تى يه‌كێتى ئه‌وروپا رايگه‌ياند، وڵاتانى ئه‌ندام له يه‌كێتى ئه‌وروپا، به زۆرينه‌ى ده‌نگ، بڕيارى دابه‌شكردنى 120 هه‌زار په‌نابه‌رييان په‌سه‌ندكرد.
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكايه‌تى يه‌كێتى ئه‌وروپا رايگه‌ياند، وڵاتانى ئه‌ندام له يه‌كێتى ئه‌وروپا، به زۆرينه‌ى ده‌نگ، بڕيارى دابه‌شكردنى 120 هه‌زار په‌نابه‌رييان په‌سه‌ندكرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22.9.2015)، هه‌ر 28 وڵاتانى ئه‌ندام له يه‌كێتى ئه‌وروپا، سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زايى به‌شێك له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى كيشوهرهكه، به زۆرينه‌ى ده‌نگ، پێشنيازى دابه‌شكردنى 120 هه‌زار په‌نابه‌رييان به‌سه‌ر وڵاتانى ئه‌وروپادا، په‌سندكرد.
به‌شێك له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى كيشوه‌رى ئه‌وروپا، ناڕازيبوون له چۆنيه‌تى دابه‌شكردن و رێژه‌ى دياريكراوى ئه‌و په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌كانييان.
سه‌ره‌ڕاى په‌سندكردنى بڕياره‌كه به زۆرينه‌ى ده‌نگ، به‌ڵام ميلان شۆڤانيك، وه‌زيرى ناوخۆى چيك، له‌سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، بڵاويكرده‌وه، هه‌ر يه‌ك له وڵاتانى چيك، هه‌نگاريا، رۆمانيا و سلۆڤاكيا له دژى بڕياره‌كه ده‌نگييان داوه.
به هۆى زيادبوونى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فريقيا، شه‌پۆلێكى زۆرى په‌نابه‌ران رووى له ئه‌وروپا كردووه، به شێوه‌يه‌ك به پێى هه‌ندێك سه‌رچاوه، قه‌يرانى ئه‌مجاره‌ى په‌نابه‌ران، له دواى جه‌نگى جيهانى دووه‌مه‌وه تائێستا، گه‌وره‌ترين قه‌يرانه.
به هۆى ئه‌و قه‌يرانه‌وه، وڵاتانى ئه‌ندام له يه‌كێتى ئه‌وروپا، ناچار بوونه به هه‌ندێك رێككه‌وتننامه‌ى نێوانيياندا بچنه‌وه، يان به شێك له ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتننامه‌كه، جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، به‌تايبه‌تيش رێككه‌وتننامه‌ى شينگن.