ئه‌مساڵ ژنه ره‌ش پێستێك خه‌ڵاتى باشترينى ئێمى وه‌رده‌گرێت

دوای ئاشكراكردنی لیستی كورتكراوەی پاڵێوراوانی خەڵاتەكانی ئێمی ھونەری كە ساڵانە پێشكەشی باشترینەكانی بواری جیاجیای ھونەری دەكرێت، تەواوی پاڵێوراوەكانی لە چاوەڕوانی ھێشتەوە، جیاواز لە ساڵەكانی پێشوو، زۆرترین براوەی پێشبینی نەكراو ھەبوون و كاردانەوەی جیاجیا لێ كەوتەوە.

ئه‌مساڵ ژنه ره‌ش پێستێك خه‌ڵاتى باشترينى ئێمى وه‌رده‌گرێت
ئه‌مساڵ ژنه ره‌ش پێستێك خه‌ڵاتى باشترينى ئێمى وه‌رده‌گرێت

K24 – ھەولێر

دوای ئاشكراكردنی لیستی كورتكراوەی پاڵێوراوانی خەڵاتەكانی ئێمی ھونەری كە ساڵانە پێشكەشی باشترینەكانی بواری جیاجیای ھونەری دەكرێت، تەواوی پاڵێوراوەكانی لە چاوەڕوانی ھێشتەوە، جیاواز لە ساڵەكانی پێشوو، زۆرترین براوەی پێشبینی نەكراو ھەبوون و كاردانەوەی جیاجیا لێ كەوتەوە.

لەم گەڕەی 67 ەمینی خەڵاتەكانی ئێمی 2015، براوەی جیاوازتر و و پێشبینی نەكراو پێشەنگ و براوە بوون كە ساڵانە لە بواری مۆسیقا، دراما، سینەما و تەلەفزیۆن بەشداری تێيدا دەكەن.

لە یەكەم كاردانەوە، ڤایۆلا دەیڤس، براوەی رۆڵی سەرەكی نواندن لە دراما، وەك یەكەم ژنی رەش پێست خەڵاتی باشترینی پێشكەش كرا، كە تەواو چاوەڕوان نەكراو بوو.

ڤایۆلا دەیڤس: "دەبێت خەڵكی لەوە تێبگەن ھێڵێك ھەیە دەبێت بیبڕین و تێپەڕكردنیشی پێشڤەچوونێكە بۆ خەڵكی نا سپی لەم بوارەدا، دڵخۆشم بەمە و بە زۆر لەو گۆڕانكارییەكانی تریش كە لە ژیانی ھونەریم روویان داوە، چۆن دڵخۆش نەبم؟ ئەوە زیاتر لە 6-7 ساڵە ھیچ ئەكتەرێكی ژنی نا سپی وەھا خەڵاتێكی نەبردووه‌ته‌وه‌... بە دڵنیاییەوە، چیرۆكی من لێرە كۆتایی پێ نایەت، دەبێت ھاندانی زیاتر و برەوپێدان ھەبێت بە رۆڵی كەسانی رەنگە جیاوازەكان و وا باشە كەسانی نا سپی گرنگیان پێ بدرێت".

جۆن ستیوارت، كۆمیدیی و پێشكەشكاری بەرنامەی كۆمێدی سێنتەر، كە بە گاڵتەكردن بە كەسایەتییە سیاسییەكان ناسراوە، یەكێك بوو لە براوەكان بۆ بەرنامەكانی رۆژانە، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و روونيكردەوە كە بە نیازی فیلمسازیشە، ئەو پێشووتر دركی بەو خۆشییە نەكردبوو كە لە فیلمدا ھەستی پێدەكرێت، ده‌ڵێت: "ئێرەم زۆر خۆشە... چیترتان لە من دەوێت؟ ته‌نيا چاوەڕوانی ئەوە دەكەم لە كۆتاییدا لەسەر پشتی بەلەمێك خۆم ببینمەوە و ئينجا لەسەر دوورگەیەك بگیرسێمەو،. لە ئێستا، نازانم چیم دەوێت یان پلانی چیم ھەیە".

ئەمە كۆتا رووداوی پێشبینی نەكراو و تایبەتی خەڵاتەكانی ئێمی 2015 نەبوو، لای خۆشی، جۆن ھام كە پێشووتر 7 جار لە بواری دراما ھەڵبژێردرا بوو بەبێ ئەوەی ھیچ خەڵاتێك بباتەوە، یەكێك بوو لە براوەكان و بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەو گەڕەی خەلاتەكانی ئێمی. ناوبراو تازە لە دۆخێكی كۆمەڵایەتی نالەبار و جیابوونەوە لە خۆشەویستەكەی دێتە دەرەوە، برانەوەی خەڵاتەكەش تەواو چاوەڕوان نەكراو سەرسوڕھێنەر بوو بۆ ئەو.

خەڵاتی ئێمی خەڵاتێکی ئه‌مه‌ريكيه‌ دەدرێت بە زنجيره‌ و بەرنامە جۆراوجۆرەکانی ته‌له‌فزيۆن، جگه‌ له‌مه‌ش ئه‌و خه‌ڵاته‌ بەرانبەر بە خەڵاتی ئۆسکارە، بەڵام لە کاتێکدا ئۆسکار تایبەتە كراوه‌ بە فیلمە سینەمایيەکانەوە ئێمیش تایبەتە به‌ بەشی بەرھەمە ته‌له‌فزيۆنييه‌كان.