کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌هۆى نوێژى موسڵمانانه‌وه دادگايى ده‌كرێت
سه‌رۆك به‌ره‌ى نيشتمانى توندڕه‌وى فه‌ره‌نسا، به‌تۆمه‌تى هاندان بۆ رقلێبوونه‌وه له عێراقييه‌كان، له شارى ليۆن، دادگايى ده‌كرێت.
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك به‌ره‌ى نيشتمانى توندڕه‌وى فه‌ره‌نسا، به‌تۆمه‌تى هاندان بۆ رقلێبوونه‌وه له عێراقييه‌كان، له شارى ليۆن، دادگايى ده‌كرێت.
ئاژانسى هه‌واڵى "فرانس پرێس" بڵاويكرده‌وه، سه‌رچاوه‌يه‌كى دادوه‌رى فه‌ره‌نسا، رايگه‌ياند، مارين لۆپان، سه‌رۆكى به‌ره‌ى نيشتمانى توندڕه‌وى فه‌ره‌نسا ، له‌سه‌ر هاندانى خه‌ڵك بۆ رقلێبوونه‌وه له عێراقييه‌كان و چه‌ند لێدوانێكى پێشووتر، وه‌ك وه‌سفكردنى نوێژى موسڵمانان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به "داگيركارى نازييه‌كان"، رۆژى 20 تشرينى يه‌كه‌م، رووبه‌ڕووى دادگا ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش بۆ يه‌كه‌مجاره، كه سه‌رۆكى به‌ره‌ى نيشتمانى، له‌سه‌ر تۆمه‌تى هاندانى خه‌ڵك و چاندنى تۆوى رق و كينه، رووبه‌ڕووى دادگا ببێته‌وه.
لۆپان، له ساڵى 2010دا، له‌كاتى گردبوونه‌وه‌يه‌كى گشتى چالاكوانان له ليۆن، له ميانى هه‌ڵمه‌تێكى سه‌رۆكايه‌تى به‌ره‌ى نيشتمانى، نوێژى موسڵمانانى له شه‌قامه‌كانى فه‌ره‌نسا به داگيركارى نازييه‌كان، له جه‌نگى جيهانى دووه‌م وه‌سفكرد.
دواى ئه‌وه‌ى گوته‌ى لۆپان له‌لايه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه به چه‌پڵه پێشوازى لێده‌كرێت، ده‌ڵێت: "داواى لێبوردن ده‌كه‌م، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ى حه‌ز ده‌كه‌ن باسى جه‌نگى جيهانى دووه‌م بكه‌ن، كه په‌يوه‌ندى به داگيركارييه‌وه هه‌يه، ده‌توانين گفتوگۆبكه‌ين، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و داگيركارييه، داگيركردنه خاكه".
گوتيشى: "ئه‌وه به‌شێكه له داگيركردنى خاك، هه‌ر گه‌ڕه‌كێك شه‌ريعه‌تى تێدا جێبه‌جێ بكرێت، داگيكردنه، هه‌رچه‌نده تانك و زريپۆش و سه‌رباز نابينرێت، به‌ڵام له خودى خۆي‌دا داگيركارييه و وه‌ك بارێكى گران به‌سه‌ر شانى دانيشتوانه‌وه ده‌مێنێته‌وه".
به‌هۆى ئه‌و لێدوانانه‌وه، داواكارى گشتى ليۆن، به‌تۆمه‌تى هاندان بۆ توندوتيژى و بڵاوكردنه‌وه‌ى تۆوى رق و كينه، دۆسيه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى بۆ مارين لۆپان كردووه‌ته‌وه.
په‌رله‌مانى ئه‌وروپا، له 2ى ته‌ممووزى 2015دا، به زۆرينه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مانتاران، پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانى له‌سه‌ر مارين لۆپان هه‌ڵگرتووه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ده‌رگاى ئاراسته‌كردنى تۆمه‌ت بۆ ئه‌و سه‌ركرده‌يه‌ى به‌ره‌ى نيشتمانى توندڕه‌وى فه‌ره‌نسا، بكرێته‌وه.