کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پاكستان.. بۆ جارى چواره‌م حوكمى له‌سێداره‌دانى دواده‌خرێت
حوكمی لەسێدارەدانی پیاوێكی پاكستانی به‌هۆى یاساكانی زیندانەوە دواخرا، بۆ جارى چواره‌م دواخرا.
K24 – ھەولێر
حوكمی لەسێدارەدانی پیاوێكی پاكستانی به‌هۆى یاساكانی زیندانەوە بۆ جارى چواره‌م دواخرا.
ئه‌مڕۆ سێشەممە (22.9.2015) ماڵپه‌ڕى "ئه‌لعه‌ربيه" بڵاويكردووه‌ته‌وه: "كاربەدەستانی زیندانى بۆ جارى چواره‌م تەنیا كاتژمێرێك پێش لە سێدارەدانی پیاوێك بەناوی عەبدول باست، حوكمى له‌سێداره‌دانيان وەستاند، لەبەر ئەوەی نەیاندەزانی چۆن حوكمەكە جێبەجێ بكەن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: "باست، نیوەی جەستەی لە كار كەوتووە و بەردەوام لەسەر كورسی خاون پێداویستییە تایبەتییەكانە، بەپێی یاسای زیندانی پاكستان، پێویستە حوكمدراو خۆی بەرەو داری ھەڵواسین بڕوات، بەڵام بە ھۆی جەستەیەوە باست نەیتوانیوەئەم كارە بكات".
روونيشى كردووه‌ته‌وه: "باست ته‌مه‌نى 43 ساڵه، بەھۆی بارودۆخی خراپی زیندان تووشی ئەم حاڵەتە جەستەییە بووە، بانگەوازەكانی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی ناوخۆی و نێودەوڵەتی بۆ لادانی ئەو سزایەی باست كاریگەر نەبوون".
لە پاكستان 239 كەس لە سێدارە دراون، خێزانی زۆربەیان دەڵێن ئەوان بە ھەڵە تاوانبار كراون.
باست تاوانبار كراوە بە كوشتنی پیاوێك، لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا.