کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا دوو بنكه‌ى ديكه‌ى سه‌ربازى له سووريا داده‌مه‌زرێنێت
راپۆرتێكى رۆژنامه‌وانى ئه‌مه‌ريكا، هه‌ندێك وێنه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆى مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه، گيراون، تێياندا ده‌رده‌كه‌وێت، كه رووسيا خه‌ريكى دامه‌زراندن و پێشخستنى دوو بنكه‌ى ديكه‌ى سه‌ربازييه له سووريا.
K24 – هه‌ولێر
راپۆرتێكى رۆژنامه‌وانى ئه‌مه‌ريكا، هه‌ندێك وێنه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆى مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه، گيراون، تێياندا ده‌رده‌كه‌وێت، كه رووسيا خه‌ريكى دامه‌زراندن و پێشخستنى دوو بنكه‌ى ديكه‌ى سه‌ربازييه له سووريا.
رۆژنامه‌ى "وۆڵ ستريت جۆرناڵ"، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22.9.2015)، هه‌ندێك وێنه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه به‌هۆى مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه گيراون و له‌لايه‌ن ده‌زگاى ئاى. ئێچ. ئێس جه‌ينز، "IHS JANE"ى سه‌ربازى بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌ريده‌خه‌ن، كه رووسيا دوو بنكه‌ى ديكه‌ى سه‌ربازى له‌سه‌ر خاكى سووريا، داده‌مه‌زرێنێت، پێشووتريش، مۆسكۆ، فڕۆكه‌ى جه‌نگى و چاودێرى و چه‌ندين كه‌لوپه‌لى ديكه‌ى سه‌ربازى داوه‌ته سووريا.
له‌و وێنانه‌ى كه ئاژانسه‌كه بڵاويكردوونه‌ته‌وه، دامه‌زراندنى بنكه سه‌ربازييه‌كان، له كه‌ناراوه‌كانى سووريا، له‌سه‌ر ده‌رياى ناوه‌ڕاسته، هه‌رچه‌نده هێشتا، راپۆرته‌كه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵانه له‌كاتێكدايه، كه سووريا چه‌ندين فڕۆكه‌ى جه‌نگى و چاودێرى، له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌لێكى زۆرى سه‌ربازى له مۆسكۆى هاوپه‌يمانى وه‌رگرتووه، سه‌رچاوه‌يه‌كى باڵا له سوپاى سوورياش رايگه‌ياندووه، كه به‌لاى كه‌مه‌وه 5 فڕۆكه‌ى جه‌نگى، وه‌رگرتووه له‌گه‌ڵ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى نوێ و ئێستاش له‌لايه‌ن سوپاى سوورياوه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، به‌كاردێن.