کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دوو له سێ ملیۆنی ئاوارهی عێراق له ههرێمی كوردستانن
ئاماره نوێیه نێودهوڵهتییهكان كاشكرای دهكهن كه له عێراقدا 3 ملیۆن ئاوارهی تێدایه و 2 ملیۆنی ئهو ئاوارانه
K24- ههولێر
ئاماره نوێیه نێودهوڵهتییهكان كاشكرای دهكهن كه له عێراقدا 3 ملیۆن ئاوارهی تێدایه و 2 ملیۆنی ئهو ئاوارانه له ههرێمی كوردستانن.
بە پێی ئامارێكی نوێێی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ و كۆچبەران، نزیكەی 3 میلیۆن كەس ئاوارە لە ھەوموو عێراق ھەیە و نزیكەی 2 میلیۆنی ئهو ئاوارانه لە ھەرێمی كوردستانن و لەناو كەمپ و شوێنە تایبەتەكان نیشتەجێ كراون.
لە بەدواداچونێكی ریكخراوی منداڵپارێزان و ڕێكخراوی یونسێفیشدا كە دوێنێ سێشهممه لە بارەگای خۆی لە شاری ھەولێر به ئامادهبوونی پهیامنێری (K24) ڕایگهیاندبوو، لە كۆی ئەم 2 میلیۆن كەسە زیاتر لە 300 ھەزار كەس لە ناو كەمپەكانی كورستان كە ناویان تۆمار كراوە پێویستیان بە خوێندن و پەروەردە ھەیە و ئەوانیش لە ھەوڵی ئەوەدان بە پێی ئەم ئامارە و بە ھەماھەنگی لەگەڵ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی پەروەردە ھاریكاری ئەم كەسانە بكەن.