کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
شرنا‌خ.. پێكدادانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا ده‌یان كوژراوی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
پێكدادان لە نێوان سوپای توركیا و چەكدارانی پەكەكە لە دەڤەری شەرناخ رووی دا، ھەپەگەش و سوپای
K24- شرنا‌خ
پێكدادان لە نێوان سوپای توركیا و چەكدارانی پەكەكە لە دەڤەری شەرناخ رووی دا، ھەپەگەش و سوپای توركیاش به دوو داتای جیاواز، ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانیان بڵاو كرده‌وه.
له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی جه‌ژنی قوربان، له ناوچه‌ی لە ناوچەی "ئەلكی"ی نزیخ شاری شرنا‌خ، لە باكوری كوردستان، پێكدانان له نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا دروست بوو كه بووه هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری هه‌ردوولا، به‌ڵام ڕیّژهی قوربانییه‌كان له نێوان ڕاگه‌یاندنی په‌كه‌كه و سوپای توركیا، جیاوازی زۆری هه‌یه.
ھێزه‌كانی پاراستنی گەل (HPG) له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگەیاند كه له‌گه‌ڵ سوپای توركیا ڕووبه‌ڕووبوونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 75 سەرباز و پۆلیسی توركیا كوژراون. سه‌باره‌ت به كوژراوانی هه‌په‌گه، ئاماژه به‌وه كراوه كه 14 گەریلاش گیانیان لەدەست داوە.
له به‌رانبه‌ردا، دوێنێ هه‌ینی (26.9.2015)، سوپای توركیا ڕایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه، ته‌نیا 2 سه‌ربازی توركیا كوژراون و 34 چه‌كداری گه‌ریلایان كوشتووه.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه: "سوپای تورکیا ویستویەتی بە فڕۆکە و تۆپخانەکانی ئەو گردانە کاول بکات کە کەوتوونەتە دەستی گەریلا و بەهۆی ئه‌و پێكدادانه 4 کەسی سڤیل گیانیان لەدەست داوە.