کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كورسی 121ی پاتریاكی ئاشوورییه‌كان له هه‌ولێر دیاری ده‌كرێ
پاتریاكی ئاشوورییه‌كان له ئه‌مه‌ریكاوه گواسترایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له عه‌ینكاوه كورسی 121ی پاتریاكی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشوورییه‌كان له جیهان دیاری ده‌كرێ.
K24- هه‌ولێر
پاتریاكی ئاشوورییه‌كان له ئه‌مه‌ریكاوه گواسترایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له عه‌ینكاوه كورسی 121ی پاتریاكی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشوورییه‌كان له جیهان دیاری ده‌كرێ.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (27.9.2015) به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ڕه‌وته مه‌سیحییه‌كانی دونیا، مه‌راسیمی گواستنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له جیهان و ده‌ستبه‌كاربوونی "گورگیسی سێیەم سڵێوی" وه‌كوو 121 هه‌مین پاتریاكی كه‌نیسه‌ی ئاشوورییه‌كان ده‌ستی پێ كرد.
ڕێوڕه‌سمه‌كه له كه‌نیسه‌ی مار یۆحه‌ننا له شارۆچكه‌ی عه‌ینكاوه له هه‌ولێر، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌تڕان مار ئه‌فرام موكان، پاتریاكی هیندستان و به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان ئه‌نجام ده‌درێت و له‌لایه‌ن میدیا جیهانییه‌كان و تیمی (K24)وه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌خۆ ڕووماڵ ده‌كرێت.
مار گیورگیس سڵێوهی سێیه‌م له ڕۆژی 16.9.2015 به ده‌نگدان به پاتریانی 121 هه‌مینی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پاتریاكهوه هه‌ڵبژێردرا كه ژماره‌یان 15 ئه‌ندامن و بووه جێگره‌وه‌ی مار دنخای چواره‌م كه ئه‌ویش خه‌ڵكی كوردستان بوو، دوای مردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر داوای مهسییهحییه ئاشوورییه‌كان كوردستان، داوا كرا مه‌ڵبه‌ندی پاتریاكی كه‌نیسه‌كه‌یان له شیكاگۆوه بۆ هه‌ولێر بگواسترێته‌وه.
پاتریاكی نوێی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشوورییه‌كان له جیهان، له ساڵی 1941 له شاری حه‌بانییه له عێراق له‌دایك بووه، به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌یان خه‌ڵكی شاری دهۆكن، سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی بچێته نێو خزمه‌تی كه‌نیسه، مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووه، له ساڵی 1980 له‌لایه‌ن په‌تریاكی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشوورییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا به مه‌تڕانی شاری به‌غدا عهڵدهبژێردرێت و ده‌یان په‌رتووكی دانراوی خۆی به زمانی سریانی نووسیوه.
مه‌سیحییه‌كان عێراق ژماره‌یان ده‌گاته نزیكی 2 ملیۆن، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی عێراق، ته‌نیا 300 هه‌زاریان ماونه‌ته‌وه، زۆرینه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش، به‌تایبه‌تی دوای هاتنی مه‌سیحییه‌كانی مووسڵ، له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، ته‌نانه‌ت داوایان كردووه ناوچه مهسیحینشینهكانی ئه‌و شاره بخرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.