کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
تا ئێسته 40 حاجی كورد بوونه‌ته قوربانی
لە ڕووداوه‌كه‌ی مینا، زیاتر لە 767 كەس گیانیان لەدەست داوە، لەو ژمارەیەش نزیكەی 40 كەسیان حاجی رۆژھەڵاتی كوردستانن.
K24- مه‌كه
لە ڕووداوه‌كه‌ی مینا، زیاتر لە 767 كەس گیانیان لەدەست داوە، لەو ژمارەیەش نزیكەی 40 كەسیان حاجی رۆژھەڵاتی كوردستانن.
یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆی حاجییانه‌وه (وه‌ك حكوومه‌تی سعوودیه ڕایگه‌یاندووه) له مینا، 767 كەس گیانیان لەدەست داوە و به ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌وه‌ش، بریندار و بێ سەروشوێن بوونە. ئه‌م ڕووداوه بووه مانشێتی ئاژانسه جیهانییه‌كان و به چه‌ند جۆر گێڕانه‌وه و ڕێژه‌ی قوربانی جیاواز له‌وه‌ی سعوودیه خۆی باسی ده‌كات، ده‌گێڕدرێته‌وه، له سه‌روو هه‌موویانه‌وه ناڕه‌زایی و گومانه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه.
بەرپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و زیاره‌تی شوێنه پیرۆزه‌كانی ئێران، ژماره‌ی قوربانییه‌كانی بۆ سه‌روو 1300 كوژراو ڕاگه‌یاند و كه به‌پێی ئه‌و ئامارانه 136 ئێرانی گیانیان لەدەست داوە و 325 كەسیش بێ سەروشوێنن.
هه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، نزیكه‌ی 40 حاجی رۆژھەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەست داوە و بەدەیان كەسی دیكەش بێ سه‌روشوێنن.
جەعفەر كەتانی، قائیمەقامی شاری مەھاباد، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه كە تەنیا لە كاروانی مەھاباددا 12 كەس گیانیان لەدەست داوە و 22 كەسیش چارەنووسیان هێشتا دیار نییه.
ئه‌مساڵ دوو ڕووداو له كاتی حه‌ج، ڕووی كرده وڵاتی سعوودیه كه یه‌كێكیان كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی سڵنگه زه‌به‌لاحه‌كه بوو ئه‌وی دیكه‌ش ڕووداوی پاڵه‌په‌ستۆكه‌ی مینا بوو كه یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان ڕووی دا و بووه هۆی كوشتن و برینداربوونی نزیكه‌ی 2000 حاجی، ئه‌مه له كاتێكدایه كه هۆكاره‌كانی نه‌هێشتنی قه‌ره‌باڵغی تا ڕاده‌یه‌ك چاره‌سه‌ر كراوه به‌ڵام ته‌نیا له‌م ساڵ هێنده‌ی 25 ساڵی ڕابردوو قوربانی بووه، بۆیه گومانه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر شێوازی پلانی حكوومه‌تی سعوودیه به‌رانبه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی حه‌جی ئه‌مساڵ.