کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ههرێمی كوردستان داعش دهدات به دادگهی لاهای
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان تاوانەكانی چەكدارانی داعش بەرانبەر بە كوردانی ئێزدی لە ڕێگهی راپۆرتێكەوە دەگەینێتە دادگهی باڵای نێودهوڵهتی لاھای.
K24- ههولێر
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان تاوانەكانی چەكدارانی داعش بەرانبەر بە كوردانی ئێزدی لە ڕێگهی راپۆرتێكەوە دەگەینێتە دادگهی باڵای نێودهوڵهتی لاھای.
لێژنەی باڵای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانەكانی ڕێكخراوی دهوڵهتی ئیسلامی (داعش) دژ بە ئێزدییەكان، لە ڕێگهی دادگهی باڵای تاوانی نێودەوڵەتییەوە، ڕاپۆرتێكیان پێشكەشی دادگای لاھای كردوە.
ئهم ڕاپۆرته تەواوكەری ئەو زانیارییانەیە ساڵی ڕابردوو لە لایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستانهوه پێشكەش كرابوو، لە ئێستهشدا وردهكاری و زانیاری تهواوی ئەو تاوانە لە بەردەستن لە ڕووی شایەتحاڵ و گۆڕی بە كۆمەڵ و قوربانیان.
مانگی مانگی 8ی 2014 چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر قەزای شەنگال كە زۆرینەی دانیشتوانی كوردانی ئێزیدن و تێیدا به منداڵ و ژن و پیریان كوشت و ڕفاند.