کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
لێژنه‌ى هه‌واڵگرى هاوبه‌ش دژى داعش پێكده‌هێنرێت
به‌مه‌به‌ستى ئاشكراكردنى جموجۆڵ و چالاكييه‌كانى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، هه‌ريه‌كه له وڵاتانى عێراق و رووسيا و ئێران و سووريا، بڕيارياندا لێژنه‌يه‌كى هه‌واڵگرى هاوبه‌ش پێكبهێنن.
K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستى ئاشكراكردنى جموجۆڵ و چالاكييه‌كانى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، هه‌ريه‌كه له وڵاتانى عێراق و رووسيا و ئێران و سووريا، بڕيارياندا لێژنه‌يه‌كى هه‌واڵگرى هاوبه‌ش پێكبهێنن.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (27.9.2015) سه‌عد حه‌ديسى، گوته‌بێژى نوسينگه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، رايگه‌ياند: "عێراق ره‌زامه‌ندى نيشانداوه به پێكهێنانى لێژنه‌يه‌كى هه‌واڵگرى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رووسيا و ئێران و سووريا، بۆ ئه‌وه‌ى زانيارى له‌سه‌ر جموجۆڵ و چالاكييه‌كانى چه‌كدارانى داعش بده‌ن به‌يه‌كتر".
گوتيشى: "لێژنه‌كه پێكهاتووه له سه‌ربازانى هه‌ر چوار وڵات و ئه‌وان نوێنه‌رايه‌تى ده‌كه‌ن و رۆژانه چاودێرى كار‌و چالاكييه تيرۆريستييه‌كانى داعش ده‌كه‌ن و ئاگه‌دارى يه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه".
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.