کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سووريا.. فه‌ره‌نسا يه‌كه‌م گورزى خۆى له داعش وه‌شاند
دواى دوو هه‌فته له كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى له‌سه‌ر جموجۆڵ و چالاكييه‌كانى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له سووريا، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى فه‌رنسا يه‌كه‌م گورزى خۆيان له داعش وه‌شاند.
K24 – ھەولێر
دواى دوو هه‌فته له كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى له‌سه‌ر جموجۆڵ و چالاكييه‌كانى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له سووريا، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى فه‌رنسا يه‌كه‌م گورزى خۆيان له داعش وه‌شاند.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (27.9.2015) سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسا له‌به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند: "فڕۆكه جه‌نگييه‌كانمان توانيويانه يه‌كه‌م گورز دژ به چه‌كدارانى داعش له سووريا بوه‌شێنن و له داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بين له‌سه‌ر لێدانى داعش".
هه‌ر له‌و به‌يانه‌دا هاتووه: "پێويسته به‌هه‌موومان رووبه‌ڕووى ئه‌و ئاژاوه‌يه ببينه‌وه كه بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌رۆكى سووريا گرتووه".
روونيشى كردووه‌ته‌وه: "پێويسته هاووڵاتيانى ئه‌و وڵاته بپارێزين له توندوتيژييه‌كانى داعش و تيرۆرستان و هه‌روه‌ها رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێ له‌كاتى بۆردومانكردنى داعشدا ره‌چاوى هاووڵاتيانى وڵاته‌كه‌ى خۆى بكات بۆ ئه‌وه‌ى گيانيان پاريزراو بێت".
بڵاوييشكردووه‌ته‌وه: "بۆ ئه‌وه‌ى سووريا ده‌ربازى بێت له‌و شه‌ڕانه، پيويستى به حكوومه‌تێكى كاتى هه‌يه و بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و قۆناغه بگوازرێته‌وه بۆ قۆناغێكى نوێ و رێككه‌وتن كه له داهاتوودا ده‌بێته يارمه‌تيده‌رێكى هاوبه‌ش له‌نێوان حكوومه‌تى سووريا و ئۆپۆزسيۆن".
دووپاتيشى كردووه‌ته‌وه: "فه‌ره‌نساش پشتگيرى له هه‌ر شاندێكى تايبه‌ت ده‌كات كه له‌نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بچێته سووريا، به‌مه‌به‌ستى رێككه‌وتن و دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا".
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.