کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
خامه‌نائى داوا له سعووديه ده‌كات داواى لێبوردن بكات
رێبه‌رى شۆڕشى ئيسلامى ئێران داوا ده‌كات عه‌ره‌بستانى سعووديه، له به‌رانبه‌ر كاره‌ساتى مينا، داواى لێبوردن له موسڵمانان بكات، حكومه‌تى سعوودياش داوا ده‌كات، چاوه‌ڕێى ئه‌نجامه‌كانى لێژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه بكه‌ن.
K24- هه‌ولێر
رێبه‌رى شۆڕشى ئيسلامى ئێران داوا ده‌كات عه‌ره‌بستانى سعووديه، له به‌رانبه‌ر كاره‌ساتى مينا، داواى لێبوردن له موسڵمانان بكات، حكومه‌تى سعوودياش داوا ده‌كات، چاوه‌ڕێى ئه‌نجامه‌كانى لێژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (27.9.2015)، پێگه‌ى فه‌رمى ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نائى، رێبه‌رى شۆڕشى ئيسلامى ئێران، له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت بڵاويكرده‌وه، كه پێويسته عه‌ره‌بستانى سعووديه له به‌رانبه‌ر كاره‌ساتى مينا، كه بووه هۆى گيانله‌ده‌ستدانى 769 حاجى، داواى لێبوردن له موسڵمانان بكات.
خامه‌نائى رايگه‌ياندووه: "ئه‌و رووداوه له بير ناكه‌ين و پێويسته وڵاتان به وردى لێى بكۆڵنه‌وه، له جياتى تاوانباركردنى ئه‌ملا و ئه‌ولا، پێويسته سعوودييه‌كان به‌رپرسيارێتييه‌كه له ئه‌ستۆ بگرن و داواى لێبوردن له موسڵمان و بنه‌ماڵه‌ى قوربانييه‌كان بكه‌ن".
رێبه‌رى شۆڕشى ئيسلامى ئێران، گووتويهتى: "جيهانى ئيسلامى پرسيارى زۆرى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى وهڵامهكانييان وه‌ربگرێت"، به‌رپرسانى ئێرانيش رايده‌گه‌يه‌نن، ژماره‌ى ئه‌و حاجييانه‌ى له رووداوه‌كه گيانييان له‌ده‌ستداوه، له 1000 حاجى تێپه‌ڕى كردووه.
لاى خۆيه‌وه، حكومه‌تى سعووديه، ئه‌و ره‌خنانه ره‌تده‌كاته‌وه كه ئێران پێشووتريش ئاراسته‌ى كردبوون و داواى كردبوو دۆسيه‌ى لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه بكاته‌وه، كه رۆژى پێنج شه‌ممه له "شهعائيرى مينا"، روويدا و به‌هۆيه‌وه 769 حاجى گيانييان له‌ده‌ستدا.
به‌پێى زانيارييه‌كان كه له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه، له‌و رووداوه 140 حاجى ئێرانى گيانييان له‌ده‌ستاوه.
عادل الجوبهير، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعووديه، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، له‌گه‌ڵ هاوتا ئهمهريكاييهكهى، جۆن كيرى، گوتى: "وابزانم باشتره ئێرانييه‌كان كارێكى ديكه بكه‌ن له‌وه‌ى ئه‌و رووداوه بۆ مه‌به‌ستى سياسى به‌كاربێنن، له‌كاتێكدا ئه‌و كاره‌ساته به‌سه‌ر حاجييهكاندا هاتووه، كه خه‌ريكى به‌جێهێنانى ئه‌ركێكى ئايينى پيرۆز بوون".
ئه‌لجوبه‌ير گوتيشى: "ئێمه هيچ شتێك ناشارينهوه، ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌ڵه‌يان كردبێت، ئه‌وا ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و هه‌ڵانه سزا ده‌درێن".
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌يدا بۆ رۆژنامه‌وانان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعووديه، راشيگه‌ياند: "به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێت دووباره‌ى بكه‌مه‌وه، ئێستا كاتى ئه‌وه نييه بارودۆخه‌كه بۆ مه‌به‌ستى سياسى بقۆزرێته‌وه".
گوتيشى: "هيوادارم سه‌ركرده ئێرانييه‌كان عهقڵانيتر بن له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته و چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه‌كان بكه‌ن".
حه‌سه‌ن روحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئيسلامى ئێران، رۆژى شه‌ممه له په راوێزى كۆبوونه‌وه گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، داواى كرد دۆسيه‌ى لێكۆڵينه‌وه له رووداوى شهعائيرى مينا بكرێته‌وه.
رۆژى پێنجشه‌ممه 23ى ئهيلوولى 2015، له كاتى به‌جێهانى دواهه‌مين ئه‌ركه‌كانى حه‌ج له‌لايه‌ن حاجييان، له مينا كه ره‌جمى شه‌يتانه، به‌هۆى دروستبوونى جه‌نجاڵى و قه‌ره‌باڵغى، نزيكه‌ى 769 حاجى گيانييان له‌ده‌ستدا و زياتر له 700 حاجى ديكه‌ش بريندار بوون.
مينا، دۆڵێكه له رۆژهه‌ڵاتى مه‌ككه له‌سه‌ر رێگاى چياى عه‌ره‌فه، نزيكه‌ى 6 كيلۆمه‌تر له مزگه‌وتى حه‌رامه‌وه دووره.