کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
لوبنان به‌ده‌ست زۆرى په‌نابه‌رانى سوورياوه ده‌ناڵێنێت
به‌هۆى داگيركردنى به‌شێكى خاكى سووريا له‌لايه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى(داعش) نزيكه‌ى چوار مليۆن كه‌س ئاواره‌ى وڵاتانى دراوسێ و جيهان بوون.
K24 – ھەولێر
به‌هۆى داگيركردنى به‌شێكى خاكى سووريا له‌لايه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى(داعش) نزيكه‌ى چوار مليۆن كه‌س ئاواره‌ى وڵاتانى دراوسێ و جيهان بوون.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (27.9.2015) ته‌مام سه‌لام، سه‌رۆك كۆمارى لوبنان، له كۆبوونه‌وه‌ى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كاندا دا رايگه‌ياند: "داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌م كه رێكاركارى پيويست بگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى روويان له لوبنان كردووه، چونكه رێژه‌يه‌كى يه‌كجار زۆر روويان له‌و وڵاته‌كه‌مان كردووه به‌مه‌ش كاريگه‌رى له‌سه‌ر ژێرخان و گه‌شه‌كردنى ئابوورى وڵات دروست كردووه".
لوبنان، يه‌كێكه له وڵاتەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای کیشوەری ئاسیا و پایتەخته‌كه‌ى شاری بەیروتە.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن و به‌شێكى زۆرى خاكى سووريا و عێراقيان داگيركرد، به‌وهۆيه‌وه مليۆنان كه‌س ئاواره‌ى وڵاتانى دراوسێ و جيهان بوون.