کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پوتين: ئه‌سه‌د شايسته‌ى هاوكاريكردنه
سه‌رۆكى رووسيا، هاوكارييه‌كانى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ ئۆپۆزيسيۆنى سووريا، به "بێسوود" وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ى ئه‌مه‌ريكا راهێنانييان پێده‌كات، خۆيان و ئه‌و چه‌كانه‌ى ئه‌مه‌ريكا پێيداون، ده‌چنه ريزى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش".
K24- هه‌ولێر
سه‌رۆكى رووسيا، هاوكارييه‌كانى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ ئۆپۆزيسيۆنى سووريا، به "بێسوود" وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ى ئه‌مه‌ريكا راهێنانييان پێده‌كات، خۆيان و ئه‌و چه‌كانه‌ى ئه‌مه‌ريكا پێيداون، ده‌چنه ريزى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش".
ئاژانسى هه‌واڵى "رۆيته‌رز"، بڵاويكردووه‌ته‌وه، ڤلاديمێر پوتين له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له تۆڕه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌مه‌ريكا، گوتى، به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا، شايسته‌ى ئه‌وه‌يه كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى هاوكارى بكات، چونكه ئه‌و له دژى گروپه توندڕه‌و و تيرۆريسته‌كان ده‌جه‌نگێت.
وا بڕياره رۆژى دوو شه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، ڤلاديمێر پوتين، سه‌رۆكى رووسيا، وته‌يه‌ك پێشكه‌ش بكات، دواى پێشكه‌شكردنى وته‌كه‌شى، له‌گه‌ڵ باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، كۆببێته‌وه.
هه‌ر يه‌ك له به‌رپرسانى كۆشكى سپى و كرملين، لێدوانى جياواز له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان ئه‌و دوو سه‌رۆكه ده‌ده‌ن و له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رى بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، هاوڕانين.
پوتين، پێشووتريش داوايكردووه كه پێويسته ديمه‌شق بخرێته رێزى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، به‌ڵام ئه‌و داوايه له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكى رووسيا، له باره‌ى به‌رنامه‌ى راهێنان و مه‌شقى سه‌ربازى به 5400 جه‌نگاوه‌رى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا، ره‌خنه له ئه‌مه‌ريكا ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "تا ئێستا 60 جه‌نگاوه‌ر مه‌شپى پێكراوه، له‌و ژماره‌يه‌ش ته‌نها 4 كه‌سييان چه‌كى پێيه، ئه‌وانى ديكه‌ش، به‌خۆيان و چه‌كه ئه‌مريكاييه‌كانييان، چوونه ريزى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى".
سه‌رۆكى رووسيا، له باره‌ى به‌رنامه‌ى راهێنان و مه‌شقى سه‌ربازى به 5400 جه‌نگاوه‌رى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا، ره‌خنه له ئه‌مه‌ريكا ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "تا ئێستا 60 جه‌نگاوه‌ر مه‌شقى پێكراوه، له‌و ژماره‌يه‌ش ته‌نها 4 كه‌سييان چه‌كييان پێيه، ئه‌وانى ديكه‌ش، به‌خۆيان و چه‌كه ئه‌مريكاييه‌كانييان، چوونه‌ته ريزى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى".
ڤلاديمێر پوتين، ده‌شڵێت: "هاوكارييه‌كانى رووسيا بۆ حكومه‌تى ئه‌سه‌د، پشت به به‌ڵێننامه‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌به‌ستێت".
گوتيشى: "هاوكارييه‌كانمان ته‌نها ئه‌و گروپانه ده‌گرێته كه رێگاپێدراو و حكومين".