کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فه‌ره‌نسا.. سێ مليۆن كه‌س كاريان ده‌ست ناكه‌وێت
به‌هۆى زيادبوونى قه‌رزى نيوده‌وڵه‌تييه‌وه، رێژێى بێكارى له وڵاتى فه‌ره‌نسا ئاستى پێوانه‌يى تۆماركردووه.
K24 – ھەولێر
به‌هۆى زيادبوونى قه‌رزى نيوده‌وڵه‌تييه‌وه، رێژێى بێكارى له وڵاتى فه‌ره‌نسا ئاستى پێوانه‌يى تۆماركردووه.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (27,9.2015) وەزارەتی كاری فەرەنسا رایگەیاند: "رێژەی بێكاری لەزیاد بووندایە و تەنیا لە مانگی ھەشتی رابردوو، بێكاری ئاستى پێوانه‌يى تۆماركردووەو لەمانگی نۆش ژمارەی بێكارەكان گه‌يشتووه‌ته زیاتر لە 20 ھەزار كەس ئەمەش بەبەراورد لەگەڵ مانگەكانی رابردوو 0,6% زیادی كردووە".
ئاماژەی بەوەشدا: "ئه‌م رێژه‌يه مه‌ترسى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت، بەرەو زیاد بوون بچێت و رووبەرووی كێشەیەكەی گەورە ببينەوە، ھۆكارەكەشی بۆ زیادبوونی قەیرانی ئابووری و سیاسی و بەرزووبونەوەی تێكڕای سندوقی قەرزی نێوەدەوڵەتی جیھان ده‌گه‌ڕێته‌وه كە فەرەنسا پشكی شێری بەركەوتووە".
بەگوێرەی ئاژانسی ئاماری ئەوروپی كە بە "یۆرۆ ستات" ناسراوە، فەرەنسا بە رێژەی 10,4% بەبەراورد لەگەڵ مانگی حه‌وت رێژەی بێكاری تێیدا به‌رزبووه‌ته‌وه.