کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ديڤيد كاميرۆن چيديكه له دژى ئه‌سه‌د ناوه‌ستێت
سه‌رۆك وه‌زيران بريتانيا، له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، بڕياره داوا له سه‌رۆكى وڵاتان بكات، بۆ كۆتاييهێنانى شه‌ڕى ناوخۆى سووريا، هه‌ڵمه‌تێكى ديكه‌ى ديپلۆماسى ده‌ستپێبكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زيران بريتانيا، له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، بڕياره داوا له سه‌رۆكى وڵاتان بكات، بۆ كۆتاييهێنانى شه‌ڕى ناوخۆى سووريا، هه‌ڵمه‌تێكى ديكه‌ى ديپلۆماسى ده‌ستپێبكه‌ن.
تۆڕى هه‌واڵى "BBC"، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (27.9.2015) بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه پێشبينيدهكرێت، ده‌يڤيد كاميرۆن، سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا، بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى سووريا و دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى كاتى، ده‌ست له دژايه‌تيكردنى ئه‌سه‌د هه‌ڵبگرێت و به‌مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى، رازى بێت.
به‌ڵام لۆران فابيۆس وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، ره‌تيكرده‌وه كه ئه‌سه‌د له داهاتووى سووريادا، هيچ رۆڵێكى هه‌بێت.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا گوتيشى، وڵاتانى ئه‌وروپا خۆيان رووبه‌ڕووى شكستێكى گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر به سوورياييهكانى بڵێن داهاتووتان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ده‌بێت.
رۆژى پێنجشه‌ممه (23.9.2015) ، ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، كه پێويسته ئه‌سه‌د له گفتوگۆكانى ئاشتى بهشداريبكات، به‌ڵام وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رنسا رايگه‌ياند، كه پێويستى ئه‌وروپا ستراتيژييهتێكى يه‌كگرتووى هه‌بێت له دژى ئه‌و بهشداريكردنهى ئه‌سه‌د.
پێشبينيدهكرێت ده‌يڤيد كاميرۆن، له په‌راوێزى كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، بۆ دۆزينه‌وه‌ى رێگاچارهيهك بۆ قه‌يرانى سووريا، زنجيرهيهك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى وڵاتان، ده‌ستپێبكات، ره‌نگه چاره‌سه‌ره‌ى ئه‌و پرسه‌ش، پێويستى به سه‌ركردايه‌تييه‌كى جياواز هه‌بێت.
گه‌وره به‌رپرسێكى بريتانيش به ئاژانسى "ئهسۆشيهتد پرێس"ى گوتووه: "تێڕوانينمان زۆر روونه، ده‌وڵه‌تى ئيسلامى له عێراق و شام و ئه‌سه‌د، دوژمنى گه‌لى سووريان".
ئه‌و به‌رپرسه گوتيشى: "تێڕوانينى سه‌رۆك وه‌زيران له به‌رانبه‌ر قۆناغى كۆتايى شه‌ڕى ناوخۆى سووريا روونه، بۆ ئه‌وه‌ى سووريا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاشته‌وايى بنياتبنرێتهوهو هه‌موو لايه‌ك له‌خۆبگرێت".
به‌رپرسانى بريتانياش، هۆشدارى له‌باره‌ى چاره‌سه‌رنه‌كردنى قه‌يرانى سووريا ده‌ده‌ن، كه چوار ساڵه به‌رده‌وامه، هۆكارى بهردهوامييهكهش ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى رووسيا، كه به‌رده‌وام هاوكارى سه‌ربازى بۆ سووريا ره‌وانه ده‌كات.
هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌رپرسه رهتيكردۆتهوه، كه ده‌يڤيد كاميرۆن، له‌گه‌ڵ ڤلاديمێر پوتين كۆببێته‌وه، به‌ڵام راشيگه‌ياند، بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌يرانى سووريا، پێويسته كار له‌گه‌ڵ رووسيادا بكه‌ين.
له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى سووريا له ساڵى 2011، وڵاتانى خۆرئاوا و ئه‌مه‌ريكا، رووسيا به به‌رده‌وامى ئه‌و كاره‌ساته مرۆييانه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه له‌و وڵاته‌دا رووده‌ده‌ن.
له ئاستى نێوهوڵهتيدا، رووسيا به هاوپه‌يمانێكى سه‌ره‌كى ئه‌سه‌د داده‌نرێت، كه به‌رده‌وام له رێگاى فڕۆكه سه‌ربازييه بارهه‌ڵگره‌كانه‌وه كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى و چه‌ك، له‌گه‌ڵ هاوكارى مرۆيى، بۆ رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د ره‌وانه ده‌كات.