کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى فه‌ره‌نسا بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى داعش له سووريا ده‌كه‌نه ئامانج
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى، يه‌كه‌م گورزى ئاسمانييان بۆ سه‌ر بنكه‌يه‌كى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، له‌نێو خاكى سووريا وه‌شاندووه.
K24- هه‌ولێر
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى، يه‌كه‌م گورزى ئاسمانييان بۆ سه‌ر بنكه‌يه‌كى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، له‌نێو خاكى سووريا وه‌شاندووه.
ئاژانسى هه‌واڵى "فرانس پرێس" بڵاويكردووه‌ته‌وه، فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نهتهوهيه يه‌كگرتووه‌كان، رۆژى يه‌كشه‌ممه (27.9.2015)، له نووسينگهى سه‌ره‌كى خۆى له نيويۆرك، رايگه‌ياندووه، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى فه‌ره‌نسا، يه‌كه‌م گورزى ئاسمانييان ، بۆ سه‌ر بنكه‌يه‌كى مه‌شقى سه‌ربازى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى داعش، وه‌شاندووه، كه ده‌كه‌وێته دير ئه‌لزور، له رۆژئاواى كوردستان.
هۆلاند گوتيشى: "فڕۆكه‌كانمان ئامانجهكانييان پێكاوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ مهدهنييهك زيانى به‌ركه‌وتبێت".
فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، له كاتى پێشكه‌شكردنى وته‌كه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، كه له 25 تاكو 27ى ئهيلوولى 2015 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به دوورى نه‌زانى هێرشه ئاسمانييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌ر داعش، ناوچه‌كانى ديكه‌ى سووريا بگرێته‌وه، كه ره‌نگه له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌يه‌كى داهاتوودا، ئه‌نجام بدرێن.
هۆلاند له درێژه‌ى وتهكهشيدا، گوتى: "داهاتووى سووريا ئه‌سه‌دى تێدا نييه".
فه‌ره‌نسا، يه‌كێكه له ئه‌ندامانى وڵاتانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا، هه‌ر چه‌نده له سه‌ره‌تادا ئاماده‌نه‌بوو گورزى سه‌ربازى له دژى داعش له‌نێو خاكى سووريا بوه‌شێنێت، به‌ڵام رۆژى چوار شه‌ممه 16.9.2015، به‌هۆى داگيركردنى رووبه‌رێكى زۆرى پارێزگاى حه‌له‌ب و ده‌رهێنانى له‌ژێر ده‌ستى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا، فه‌ره‌نسا بڕياريدا چاو به ستراتيژيه‌تى شه‌رى دژى داعش بخشێنێته‌وه‌و بڕياريدا له‌نێو خاكى سوورياش گورزى ئاسمانى له چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى بوه‌شێنێت.